30/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیخوان و دوژمنه‌كانی
پاش ئه‌وه‌ی ئیخوان توانی له(30ی حوزه‌یرانی 2012) كلیله‌كانی دهسهلاَت بگرێته ده‌ست، له‌میسر گۆرانكارییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌دا هات. جارێكی دی هێزه نێوخۆی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاویان به‌ستراتیژ و به‌رنامه‌ی خۆیاندا رشتهوه.
ئیخوان له‌ته‌مه‌نی خه‌باتی نهێنی و ئاشكرا و قه‌ده‌غه‌كراوی خۆیدا له‌ماوه‌ی (1928 – 2011) هه‌رگیز وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌ماشا نه‌كراوه، راسته ئیخوان له‌رووی بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه له 73 ده‌وڵه‌ت حیزب و رێكخراو و پێگه‌ی به‌هێزی خۆی هه‌یه، بهلاَم وه‌ك هێزی حوكمران جگه له‌ئه‌زمونی (25ی كانونی دووه‌می 2006)ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه (كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانی پێدا نه‌نا) له‌هیچ كام له‌و ده‌وڵه‌تانه فه‌رمان ره‌وا نه‌بووه.
گرتنه ده‌ستی جڵه‌وی دهسهلاَتی میسر له‌لایه‌ن ئیخوانه‌وه دووباره ده‌وڵه‌تانی ناچاركرد جارێكی دی به‌سیاسه‌تی خۆیاندا بچنه‌وه، چونكه ئیخوان له‌ئه‌ساسه‌وه بروایان به هزری "ئومه‌می" به‌پاشخانی ئیسلامی هه‌یه.
ئه‌م هزره‌ش سنوره‌كانی خێل و بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت و جوگرافیا و نه‌ته‌وه ده‌برێت و ئهساسهكانی له‌ژێر رۆشنایی یه‌ك بازنه داده‌رێژێت كه‌ئیسلام بناغه و مسوڵمانان چوارچێوه‌ی بێت.
ئه‌م هزره‌ش ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ی ناچاركرد هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌پۆله نوێیه مه‌نه‌فێست بكه‌ن بهقبولكردنی یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی، ئه‌وانه‌ی به‌شیری ئیخوان گۆش كرابوون له‌نمونه‌ی بزوتنه‌وه‌ی "حه‌ماس"ی فه‌له‌ستینی و بزوتنه‌وه‌ی راپه‌رینی تونسی و ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر (ئه‌میان له‌پێناو ئه‌جێندای نفوز له‌ناوچه‌كه) بونه پاڵپشت و دیواری پشگیری بۆ ئه‌م ره‌وته.
ئه‌وانی دیكه له‌ده‌وڵه‌تانی خه‌لیج (سعودیه و ئیمارات و كوێت و به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن و عومان و عێراق) به‌مه‌ترسییه‌كی راسته‌وخۆ و كاریگه‌ر و به‌هێزیان ئه‌ژماركرد له‌سه‌ر نفوز و به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌ی هه‌ژموونی دهسهلاَتی "پاشایه‌تی" خۆیان، چونكه له‌رووی ئایدۆلۆجیاوه سه‌رجه‌میان خاوه‌ن بیری ئیسلامین، هه‌روه‌ها ته‌نها (ده‌ریای ناوراست) هه‌یه له‌نێوان میسر و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئیخوان بۆ سالاَنێكی زۆره هه‌وڵی داوه شانه‌كانی خۆی له‌زه‌وی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب بچێنێ.
بۆیه ده‌توانین گرنگترین دژه‌كانی سیاسه‌تی ئیخوان به‌م شێوه‌یه دابرێژین.
یه‌كه‌م: له‌ناوخۆی میسر
له‌ناوخۆی میسر گرنگترین ئه‌و هێزانه‌ی دهسهلاَتی ئیخوان راسته‌وخۆ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌بوو له‌سه‌ریان بریتی بوون له:
- سوپای میسر
بێگومان سوپای میسر له‌رووی هێزه‌وه به 10 به‌هێزترین و رێكخراوترین هێزی جیهانی داده‌نرێت هه‌روه‌ها هێزی به‌رگری ئاسمانی به‌چواره‌م به‌هێزترین هێزی جیهانی داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ده‌زگا ههواڵگرییهكهشی كه لیوا عومه‌ر سلێمان به‌رێوه‌ی ده‌برد به‌پێنجه‌م به‌هێزترین ده‌زگای هه‌واڵگیری داده‌نرێت، سوپای میسری له (23ی ته‌موزی 1952 بۆ 11 كانونی دووه‌می 2011) ولاَتی به‌رێوه‌بردووه، چونكه پاش شۆرشی 1952 ولاَت له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌ربازییه‌وه به‌رێوه‌براوه، به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌میان لیوا محه‌مه‌د نه‌جیب (18ی ئایاری 1953 بۆ 14ی تشرینی دووه‌می 1954)
دووه‌میان عه‌قید جه‌مال عه‌بدولناصر (14ی تشرینی دووه‌می 1954 بۆ 28 تشرینی یه‌كه‌می 1970)
سێیه‌میان عه‌قید ئه‌نوه‌ر سادات (28 تشرینی یه‌كه‌می 1970 بۆ 6 تشرینی یه‌كه‌می 1981)
چواره‌میان فه‌ریق یه‌كه‌م حوسنی موباره‌ك (6 تشرینی یه‌كه‌می 1981 بۆ 11ی شوباتی 2011)
پێنجه‌میان موشیر محه‌مه‌د حسین ته‌نتاوی (11ی شوباتی 2011 بۆ 30ی ته‌موزی 2012)
به‌رێوه‌بردنی ولاَت بۆ ماوه‌ی 59 ساڵ له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌ربازی میسره‌وه و له‌ده‌ست دانی دهسهلاَت و كه‌وتنه ده‌ستی ئیخوان (دوژمنی سه‌ره‌كی سوپا) به‌كاره‌ساتێكی گه‌وره داده‌نرێت، جگه له‌وه‌ی دۆراندنی نوێنه‌ری سوپا (فه‌ریق ئه‌حمه‌د شه‌فیق) له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2012 و لابردنی موشیر محه‌مه‌د ته‌نتاوی وه‌زیری به‌رگری (1993 – 2012) و فه‌ریق سامی عه‌نان سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، كاریگه‌رییه‌كی نێگه‌تیڤی كرده په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا. سه‌رجه‌م شكسته‌كانی سوپا به‌رامبه‌ر ئیخوان و له‌ده‌ست دانی دهسهلاَت هۆكار گه‌لێكی راسته‌وخۆ و كاریگه‌ر بوون بۆ ده‌ست پێكردنی ململانێیه‌كی دوور مه‌ودا له‌نێوان هه‌ردوولادا.
- فلول
فلول به‌و كه‌سانه ده‌وترا له‌سه‌رده‌می دهسهلاَتی موباره‌ك بهدهسهلاَت بوون و به‌هاتنی ئیخوان سه‌رجه‌م ئه‌و دهسكهوتانهیان له‌ده‌ست ده‌دا، فلول پێكهاتبوون له‌ده‌ست رۆشت‌و و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وری موباره‌ك و ئه‌و بازرگانانه‌ی نمونه‌ی حسێن سالم كه داهاتی گه‌وره‌ی میسر بۆ ئه‌وان بوو، بێگومان به‌نه‌مانی موباره‌ك ده‌بوو چاوه‌روان بكرێت ئه‌وانه‌ی به‌دۆسیه گه‌وره‌كانی وه‌ك بازرگانی غاز له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن و ئیسرائیل و داگیركردنی زه‌وی بازرگانی و بردنی داهات و بودجه‌ی ولاَت تۆمه‌تبار بوون بێ ده‌رتان ناوه‌ستن، چونكه یه‌كه‌مین دوژمنی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵكارانن بۆیه ئه‌مانیش وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئیخوان كاریگه‌ری به‌هێزی خۆیان هه‌بوو.
- به‌ڵته‌جی
به‌ڵته‌جی له‌بنه‌ره‌تدا ووشه‌یه‌كی توركیه و له (به‌ڵته و جی) پێكهاتوه، به‌ڵته به‌مانای ئامێری برین و كوشتن دێت، جی به‌مانای هه‌ڵگر دێت واته چه‌قۆ هه‌ڵگر. به‌ڵته‌جی به‌و كه‌سانه ده‌وترا كهدهسهلاَتی موباره‌ك بهكاریدههێنان بۆ ترساندن و تۆقاندن و كوشتن و برینی دوژمنه‌كانی، ئه‌مانیش له شۆرشی یه‌نایه‌ر له(2ی شوباتی 2011) ده‌ركه‌وتن كه به‌رووداوی "موقعه الجمل" ناسراوه. مه‌ترسی ئه‌م تاقمه له‌وه‌دایه هه‌موو ده‌سته و گروپێك ده‌توانن به‌كاریان بهێنن بۆ هه‌ر كارێك به‌پێدانی پاره، مه‌ترسیان بۆ ئیخوان له‌وه‌دا بوو له‌دوای گرتنه ده‌ستی دهسهلاَت خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه روخاوه‌كان توانیان به‌كاریان بێنن بۆ دژایه‌تیكردنی ئیخوان.
- عه‌لمانییه‌كان
مه‌به‌ست لهعهلمانییهكان چه‌پ و ناسیۆنالیست و لیبرال و میللیهكانه، كه‌پێش كه‌وتنی موباره‌ك دۆستی ئیخوان بوون و دوای كه‌وتنی موباره‌ك و سه‌ركه‌وتنی ئیخوان له‌و 5 هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجامدرا (هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و خولی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی شورا و راپرسی له‌ده‌ستور) بوونه دوژمنی ئیخوان چونكه بۆیان ده‌ركه‌وت به‌كۆی ئه‌و پێنج هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجامدرا سه‌رجه‌میان هۆكارگه‌لێكی دیموكراتین ئیخوان توانی به‌شێوه‌یكی پاك و بێگه‌رد زۆرینه بێنێت و به‌مه‌ش چانسی عه‌لمانییه‌كان ئاوه‌ژوو بوو. بۆیه دژایه‌تیكردنی ئیخوان له‌لایه‌ن عه‌لمانییه‌كانی دوای موباره‌ك بهدۆراندنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكرد.
- ئیسلامیه‌كان
مه‌به‌ست له‌ئیسلامییه‌كان ده‌زگای ئه‌زهه‌ر و مه‌دخه‌لیه‌كان، كهههدووكیان وه‌ك دوو قوتابخانه‌ی ئیسلامی له‌رووی هزرییه‌وه جیاواز بوون له‌ئیخوان لهتێگهشتنیان له‌ئیسلام و حوكمرانی، هه‌رچی ئه‌زهه‌ره لهدهسهلاَتی عهبدولناصرهوه دهستهمۆكرابوون، ته‌نانه‌ت شێخی ئه‌زهه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه هه‌ڵده‌بژێررا كۆی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كهدهسهلاَتی عه‌سكه‌ری حوكمی میسری كردووه هه‌رگیز ده‌زگای ئه‌زهه‌ر وه‌ك ده‌زگایه‌كی ره‌خنه‌گر یاخود ئامۆژگاریكه‌ر یاخود چاكسایخواز ده‌رنه‌كه‌وتووه به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك سێبه‌رێك بۆ سه‌رۆك و داروده‌سته‌كه‌ی خۆی به‌یان كردووه.
سه‌باره‌ت بهمهدخهلییهكان دژایه‌تیكردنیان بۆ ئیخوان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازییه‌ی لهتێگهشتنیان هه‌یانه بۆ ئیسلام، ئیخوان بهتێگهشتنێكی قوڵ و فراوانه‌وه ده‌رواننه ئیسلام وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی دهسهلاَت به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌دخه‌لییه‌كان هه‌رگیز سه‌یری دهسهلاَت ناكه‌ن وه‌ك ئه‌مر و فه‌ریزه‌یه‌كی ئاینی گرنگ، به‌ڵكو ئه‌وان ئه‌وه‌نه‌ی ریش درێژكردنه‌وه یاخود پانتۆڵ كورتی یاخود چۆنێتی ده‌ستگرتن بۆ نوێژیان به‌لاوه گرنگه ئه‌وه‌نده گرنگ نییه به‌لایانه‌وه كێ فه‌رمان به‌ده‌ست و فه‌رمان ره‌وایانه.
بۆیه دژایه‌تیكردنی هه‌ردوو قوتابخانه‌ی ئه‌زهه‌ر و مه‌دخه‌لییه‌كان بۆ ئیخوان پێشهاتێكی چاوهروانكراوبوو.
- قبتیهكان
قبیتهكان چینێكی سه‌ره‌كی میسرن و رێژه‌یان نزیكه‌ی 9 ملیۆن كه‌س ده‌بن واته رێژه‌ی 10% گه‌لی میسری قبیتین، كه‌مه‌به‌ست لێی مه‌سیحییه‌كانی میسره، دهسهلاَتی موباره‌ك به‌درێژای ته‌مه‌نی توانی بووی دوژمنایه‌تییه‌كی زۆر بخاته نێوان ئیخوان و قبتیهكان، ره‌نگه نزیكترینیان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بوو له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2011 ده‌زگای هه‌واڵگری میسری له‌به‌رده‌م كه‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌كان ئه‌نجامی دا و پاشان حكومه‌تی میسری ئۆباڵی كاره‌كه‌ی خسته سه‌رشانی "ئیسلامییه توندرهوكان"، پاش كه‌وتنی موباره‌كیش ئیخوان نه‌یتوانی به‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه هه‌موو ئه‌و گومانانه لابه‌رێت كهموبارهك و دهسهلاَتهكهی ماوه‌ی 30 هه‌وڵیان بۆ ده‌دا بۆ بهریهكهكوتنی هه‌ردوولا و به‌مه‌ش قبتییه‌كان ئیخوانیان وه‌ك مه‌ترسییه‌ك ده‌بینی له‌به‌رده‌م ئازادییه ئاینییه‌كانی خۆیان، بۆیه به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی داده‌نرێت قبتییه‌كان هێزی خۆیان كۆبكه‌نه‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌ژمونی ئیسلامی ئیخوان.
دووه‌م: هێزه هه‌رێمییه‌كان
- ئیسرائیل
یه‌كه‌مین هێزێك كهخهسارمهندی گه‌وره و سهرهركی بوو هه‌م له‌كه‌وتنی موباره‌ك و هه‌میش له‌هاتنه سهركایهی دهسهلاَتی ئیخوان "ئیسرائیل" بوو، ئیسرائیل له‌سه‌رده‌می موباره‌كدا خاوه‌نی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك بوو به‌ناوی رێكه‌وتننامه‌ی (كامب ده‌یڤد 17ی تشرینی یه‌كه‌می 1978)، رێكه‌وتننامه‌كه له 9 ماده پێك هاتبوو به‌م پێیه ئیسرائیل توانی بووی كۆتای به‌دژایه‌تیكردنی میسر بۆ ئیسرائیل بهێنێت، هه‌روه‌ها به‌پێی رێكه‌وتننامه‌كه میسر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وازی لهپشگیریكردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی هێنا ئه‌مه جگه له‌و گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی بۆ ئیسرائیل له‌لایه‌ن میسره‌وه به‌پاره‌یه‌كی كه‌م، كۆی ئه‌م خالاَنه و ده‌یان رێكه‌وتنی سه‌ربازی و هه‌واڵگیری و ئابوری و نێوان هه‌ردوولا دهستهبهرییهكی ئه‌منی و ئابوری باشی دروست كردبوو بۆ ئیسرائیل، به‌كه‌وتنی موباره‌ك و هاتنه سه‌ر ته‌ختی ئیخوان جارێكی دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل كه‌وته‌وه مه‌ترسی چونكه ئیخوان به‌ره‌سمی ئاشكرایان كردووه و دواتریش محمد مه‌هدی عاكف مورشیدی حه‌وته‌می ئیخوان لهوهلاَمی لێدوانێكی عصام عهریاند له (17ی تشرینی دووه‌می 2007) بۆ رۆژنامه‌ی (الحیاه) رایگه‌یاندبوو "شتێك نیه له‌فه‌رهه‌نگی ئیخوان به‌ناوی ئیسرائیل" هه‌وره‌ها نه ئێستا و نه داهاتووش دان به‌ئیسرائیل نانێین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه‌دوژمنی ئیسرائیله له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین لقێكی ره‌سمی ئیخوانه، كۆی ئه‌م مه‌ترسییانه ده‌كرێت ئیسرائیل ناوزه‌ند بكه‌ین به‌دوژمنی ئیخوان.
- سعودیه و ئیمارات
گه‌رچی قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیخوان و سعودیه ئه‌وه ده‌هێنێت چه‌ندین وتاری له‌سه‌ر بنوسرێت، بهلاَم لێره‌دا به‌كورتی باس له‌وه ده‌كه‌ین راسته سعودیه دوو جار له‌مێژووی خۆیدا پشتی ئیخوانه‌كانی گرتووه یه‌كه‌م جاریان له‌سه‌رده‌می دروست بوونی ئیخوان سعودیه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌سته‌مۆكردنی و خستنه ژێر باڵی خۆی یارمه‌تی ئیخوانی داوه و حه‌سه‌ن به‌نناش بۆخۆی ئه‌مه‌ی پشترایت كردووه‌ته‌وه، دووه‌مینیان كاتێك ئیخوان نه‌یانتوانی له‌ژێر ده‌ستی ئاسنینی جه‌مال عه‌بدولناصر ده‌ربچن په‌نایان برده به‌ر سعودیه له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یصه‌ڵ ئه‌ویش پشتویانی كردن به‌هۆی تێكچونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان میسر و عه‌بدولناصر.
پاش شه‌ری خلیجی دووه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیخوان و سعوده تێكچوون چونكه سعودیه هه‌ستی كرد كهفكری ئیخوان به‌شێوه‌یه‌كی بهربلاَو خێرا گه‌شه‌ی كرد له‌ناو ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌ترسیه‌ك سه‌یریان كرد له‌سه‌ر خۆیان، چونكه:
- ئیخوان بروای به‌و سستمی پاشایه‌تییه نیه كهلهدهوڵهتانی خه‌لیج به‌رێوه‌ده‌برێت.
- ئیخوانی دژی ئه‌و په‌یوه‌ندییه سیاسیانه‌یه كهدهوڵهتانی كه‌نداو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری په‌یوه‌ندی غه‌زه‌ل و سۆسزداری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا گرێیداوه.
- ئیخوان دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته بێ هه‌ڵوێستانه‌ی سعودیه‌یه به‌رامبه‌ر ئیسرائیل.
- ئیخوان له‌تێگه‌شتنی بۆ ئیسلام ته‌واو دژه له‌گه‌ڵ سعودیه، سعودیه بروای وایه ئاین و سیاسه‌ت جیاوازن كاری ئاین بریتیه له‌بانگه‌واز و سیاسه‌تیش بریتییه لهئهداكردنی حوكمرانی دوور له‌پیاوانی ئاینی، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیخوان سیاسه‌ت وه‌ك به‌شێك له‌ئیسلام ده‌بینی هه‌ردوكیان له‌یه‌ك بازنه‌دا ده‌خوێنێته‌وه.
ئه‌م جیاوازییه وایكردووه سعودیه هه‌ژمونی ئیخوان وه‌ك مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر خۆی ببینێت بۆیه دژایه‌تیكردنی له‌پێناو مانه‌وه‌ی ال سعود وه‌ك ئه‌ركێكی گرنگ ده‌بینێ.
بهنیسیهت ئیماراته‌وه له‌دوای چاكسازییه‌كانی ال نه‌یان له 1994 ئیخوان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پابه‌ندبوون پێوه‌ی كرانه یه‌ك بازنه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه.
به‌م شێوه‌یه كۆی ئه‌م دوژمنانه یه‌كیان گرت له (3ی ته‌موزی 2013) توانیان ئینقلابێك به‌سه‌ر مورسی و دهسهلاَتهكیددا بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش پێك هاتبوون له:
- عه‌بدولفه‌تاح سیسی وه‌زیری به‌رگری و نوێنه‌ری سوپا.
- محه‌مه‌د به‌رادعی سه‌رۆكی حیزبی ده‌ستور و نوێنه‌ری به‌ره‌ی رزگاری میسر، ئه‌م به‌ره‌یه له‌كۆی حیزبی عه‌لمانی و نیشتیمانی و ناسیۆنالستی و میللیه‌كان پێك هاتبوو.
- دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر و نوێنه‌ری ده‌زگای ئه‌زهه‌ر.
- پاپا توازرسۆسی دووه‌م پاپای كه‌نیسه‌ی قبتی ئه‌رسه‌زۆكسی و باوكی رۆحی قبتببهكان.
- یونس مه‌خیون سه‌رۆكی حیزبی نوری سه‌له‌فی.
- مه‌حمود به‌در دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی "تهمرود" و نوێنه‌ری گه‌نجانی دوای شۆرش.
راسته‌وخۆش دوای بلاَوكردنهوهی به‌یانی سوپا، مه‌لیك عهبدولاَی سعودیه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری و نامه‌یه‌كی دڵخۆشی ئاراسته‌ی عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆكی كاتی میسر كرد و رایگه‌یاند "سوپا میسری ولاَتی لهبهلاَیهك رزگار كرد مه‌گه‌ر خودا بۆخۆی بزانێت چی به‌سه‌ر ده‌هات"، هه‌روه‌ها پاش چه‌ند رۆژێك به‌بری 8 ملیار دۆلار یارمه‌تی دارایی به‌میسر دا به‌شێوه‌ی قه‌رز.
ئیمارت له‌زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عهبدولاَ بن زاید ال نه‌یان پێشوازی لهكودهتاكه كرد و رایگه‌یاند "پیرۆزبای له‌گه‌لی میسر ده‌كه‌ن و پشگیری سوپا ده‌كه‌ین كه سیاج و پارێزه‌ری گه‌له‌كه‌یه‌تی" دواتریش به 3 ملیار دۆلار یارمه‌تی پێدا.
ئه‌رده‌نیش له‌زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ناصر جوده رایگه‌یان "رێز له‌ئیراده‌ی گه‌لی میسری ده‌گرن".
ئیسرائیلیش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌زاری شه‌معون بیریز رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مهترسیمانه ئینقلابهكه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت".
به‌م شێوه‌یه سه‌رجه‌م لایه‌نه نه‌یاره‌كانی میسر له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی میسر یه‌كیان گرت و توانیان كۆتای بهدهسهلاَتێكی دیموكرات و شه‌رعی بهێنن كهئیخوان به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی تاكی میسر به‌ده‌ستی هێنا بوو.