شاره‌زوور: عەلی عەبدوڵا سودەکانی دانانی پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە
06/01/2016 نوسەر: bzavpress

شاره‌زوور: عەلی عەبدوڵا سودەکانی دانانی پێوەری ئاو بڵاودەکاتەوە


عەلی عەبدوڵا فرج لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ئاوی شاره‌زوور 
چەند زانیاریی و ڕێنماییەك لەسەر پێوەری ئاو، وەئەنجام و سوودەکانی ده‌خاته‌ڕو
.
1. دانانی پێوەر ئەبێتەهۆی زیادکردنی ئاوی شارەکەمان و بەفیڕۆنەدانی.
2. هەروەها عەدالەت جێ بەجێ دەکات لەنێوان تاك بەتاکی هاوشارییاندا لەپارەی ئاو، بۆ نموونە(ماڵی واهەیە 2 سەر خێزانی تێدایە هەمان پارەی ئەو ماڵە ئەدات کەزیاتر لە 10 سەر خێزانن)، بەڵام داتای پێوەر پارە لەسەر بڕی سەرفکردنی ئاو ئەدرێت بەپێی خشتەی بڵاوکراوەکان.
3. پارەی پێوەری ئاو، دواجار قەرەبوو دەکرێتەوە لەلایەن فەرمانگەی ئاوەوە واتە(هێندەی پارەی پێوەرەکە پارەی ئاو وەرناگیرێت لەڕۆژی جێ بەجێکردنیەوە). 
4. ئەبێ هاوشارییانی بەڕێز هۆکاری بەئەنجام گەیاندنی پڕۆسەکە بن، چونکە تەنهاو تەنها لەبەرژەوەندی ئەواندایە
5. پاش جێ بەجێکردنی پڕۆسەکە ڕۆژ نا ڕۆژێك ئاو ئەدرێت بەهاوشارییان، واتە سەرە ئاو نزیك ئەبێتەوەو ماوەکەی کەم ئەکرێتەوە.
6. پێوەر چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی دابەشکردنی ئاو دەکات، وەک ئاشکرایە ئێمە گرفتی کەم ئاویمان نیە بەڵکو کێشەمان لە پرۆسەی دابەشکردنەکەی هەیە کە ئەویش بە دانانی پێوەر چارەسەر دەبێت.

ڕاگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور
چوار شەممە: 2016 / 1 / 6

بەشێک لەهاوڵاتیان گلەی ئەوە دەکەن تـیـمـه‌كـانـی كـۆمـپـانیـای(جونۆن) بەزۆر ئامێری پێوەری ئاوەکەیان داوە بەسەریاندا و زیاد لە (٤٠)هەزار دیناریان لێوەرگیراوەو ئامێرەکانیشان بۆ دانانێن دانانی پێوەری ئاوەکە جۆرێکە لە بازرگانیکردن بەسەر هاوڵاتیانەوە.