06/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
سکاڵاو ناڕەزایی وبێزاری بەشێک لەدانیشتوانی قەزای شارەزوور بۆ بەڕێز قائیمقامی قەزای شارەزوور
سڵاو.....
ماوەیەکە دیاردەی دزی کردن وتاڵانی بەشێکی گەڕەکەکانی
هەڵەبجەی تازەو هەرددوو بازاڕەکەی گرتۆتەوە کە دزی کراوە
لە هەندێ ماڵ کەزانیویانە لەماڵەوە نین ،یان بەرۆژوو بەشەو
چەند دووکانێکیان بڕیوە وشکاندوە وپارەو کەلوپەلێکیان بردوە
کەسەرفی سەریع وخێرابێ، ئەم دیاردە قیزەوون وناشارستانی ودور
لە بەهای مرۆڤایەتی وسوکە خەڵکی شارەکەی بێزار کردوە.
هەرچەندە سوپاس بۆ خوا تیمەکانی ئاسایش وپۆلیس بەردەوام وبەوپەڕی
دڵسۆزییەوە لەئەرک وکاروواجبدان وسەرقاڵی دەستگیر کردنی ئەوتاوانبارانەن وخەمخۆرانە لەدوویان دەگەڕێن ، بەڵام شار گەورەیەو تیمی زیاتری دەوێ بۆ دەوریاتی شەوانە وڕۆژانە وپێویستی بە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانە وابزانم تائێستا ئەم شارە لەودەزگا خزمەتگوزارییە گەورەو گرانە بێ بەشە.
بۆیەداوامان وایە جەنابتان راستەوخۆ ومەیدانی سەرپەرشتی ئەمنیەتی شار لەئەستۆ بگرن وشارەکەمان ئەمن وئاسایش تیایدا زیاتر بەرقەرار بێ و
داوابکرێت لەئەنجومەنی پارێزگا کە بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بۆ قەزاکەمان زیاد بکرێ.
داواشمان لەخەڵکی بەشەرەفی شارەکەمانە زیاتر
هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان بکەن بۆناسین و بەسزا گەیاندنی دزووچەتەو تاوانباران.
لەگەڵ ڕێزدا.....
سکاڵای کۆمەڵێک لەدانیشتوانی قەزای شارەزوو
سكاڵاكهش لهلایهن بهرێز ئومێد فائق وه نوسراوه .