30/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كه‌ی 31ی ئاب: دیاری بارزانیم ره‌تكرده‌وه
حسابی بۆ بارزانی نه‌كردووه
سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كه‌ی 31ی ئاب: دیاری بارزانیم ره‌تكرده‌وه
راپۆرتی دلێر عه‌بدوڵڵا
سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سه‌دام حسێن له‌یاداشته‌كانیدا باسی 31ی ئاب و چۆنیه‌تی گرتنی هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێت دیاریم له‌مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی وه‌رنه‌گرتووه چونكه ئه‌و هیچ نه‌بووه‌و لای من هیچ ناونیشانێكی نه‌بووه.
فه‌ریق روكن حه‌دید عه‌زاوی و یاداشته‌كه‌ی
فه‌ریق روكن حه‌مید ره‌مه‌زان عه‌زاوی ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌ی سوپای به‌عسی له‌ناوچووه كه له 31ی ئابدا سه‌رپه‌رشتی هێزی پیاده‌ی كردووه بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر كه له‌سه‌ر بریاری ئه‌نجومه‌نی شۆڕش چه‌ندین هێز ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرابوو ئه‌ویش پاش داواكارییه‌كی مه‌سعود بارزانی له‌سه‌دام حسێن.
ناوبراو له‌یاداشته‌كانیدا ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت (له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شۆڕشه‌وه بانگراین بۆ كارێكی زۆر گرنگ، ئه‌ویش گرتنه‌وی شاری هه‌ولێر بوو، ئه‌ركی ئێمه زۆر قورس بوو چونكه هه‌ستمان به‌وه ده‌كرد به‌هۆی تێكچوونی دۆخی شیمال و دروستبونی بۆشایی ئه‌منی له‌ناوچه‌كه، وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت توركیا‌و ئێران له‌ناو خاكی عێراقدان، به‌تایبه‌ت توركیا كه به‌سوود وه‌رگرتن له‌و بۆشاییه ده‌یویست راوی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان بنێت، هه‌روه‌ها ئێرانیش هاوكاری چه‌كداره‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی خائینیان ده‌كرد).
چۆنیه‌تی گرتنی هه‌ولێر
عه‌زاوی لهیاداشتهكهیدا ده‌ڵێت (ماوه‌ی دوو رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه به‌مجۆره نه‌خشه‌مان كێشا، له‌ناوچه‌ی باشووره‌وه پێشڕه‌وی بكرێ، هه‌روه‌ها به‌دوو هێز ناوچه‌ی قوشته‌په ته‌وق بدرێت، رۆژێكیش پێش هێرشكردن له‌باره‌گای فیرقه سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌یه‌ك سازكرا، له‌كاتژمێر 5ی به‌یانی بههاویشتنی چه‌ندان تۆپ و گوله بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی هێزی خائینانی لێ‌بوو ده‌ستمان به هێرشه‌كه كرد‌و به‌ماوه‌یه‌كی توانیمان هه‌ولێر كۆنترۆڵ بكه‌ین).
سڵاوی صه‌دام بۆ هه‌مووان
ناوبراو له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌یدا ده‌ڵێت (پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌مان بروسكه‌یه‌كمان له سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان به‌رێز صدام حسێن بۆ هات و سلاوی تایبه‌تی بۆ هه‌موومان نارد، وره‌یه‌كی زۆری پێداین بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانمان به‌باشی و ئه‌وه‌ش هێزو گوڕوتینێكی زۆری پێداین).
هیچ ئه‌فسه‌رو سه‌ربازێك غائیب نه‌بوون
عه‌زاوی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له‌هێرشه سه‌ربازییه‌كان، له‌م هێرشه‌دا كه‌ناوی جه‌نگی ئاب المتوكل علی الله ی لێنرابوو ته‌واوی ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه‌كان ئاماده‌بوون، هیچ یه‌كێك غائیب نه‌بوو، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بوو).
صه‌دام هه‌میشه له‌په‌یوه‌ندیدا بووه
هه‌رله‌و یاداشته‌دا عه‌زاوی ده‌ڵێت (هه‌میشه صدام له‌په‌یوه‌ندیدا بوو، ئه‌و زۆره به‌ته‌نگ ئێمه‌وه بوو، جیاواز له جه‌نگه‌كانی تر خه‌می ئه‌مه‌ی ده‌خوارد، هه‌میشه فه‌رمان و رێنماییه‌كانی ئه‌ومان پێده‌گه‌یشت و ئێمه‌ش به به‌رده‌وامی لهگۆڕانكارییهكان ئاگادارمان ده‌كرده‌وه).
حسابیان بۆ بارزانی نه‌كردووه
عه‌زاوی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان فه‌رمان و راسپارده‌یان له صدام حسێنه‌وه وه‌رگرتووه‌و حسابیان بۆ هیچ كه‌سێكی تر نه‌كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت (كاتێك له‌بینای پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌مان كرد‌و دواتر كۆنگره‌یه‌كمان سازدا‌و له‌وێ بارزانیمان بینی).
هه‌رله‌وباره‌وه رائید حسن عه‌تیه ده‌ڵێت (له‌بینای پارێزگا چاومان به جه‌مال و دڵشاد كه‌وت كه نوێنه‌ری هێزی پارتی هاورێمان بوون، له‌وكاته‌دا كه‌سێك هاته‌ژووره‌وه پرسیم ئه‌مه كێیه وتیان ئه‌وه بارزانییه، ئه‌ویش هات و دیارییه‌كی پێدام كه ده‌مانجه‌یه‌كی گرانبه‌ها بوو به‌لام من ره‌تمكرده‌وه‌و وتم دیاری له‌تۆ وه‌رناگرم و من نازانم تۆ كێیت دیاری من له‌سه‌ركرده‌ی خۆمه‌وه‌یه نه‌ك تۆ).
دووباره دیاری بارزانی ره‌تكرایه‌وه
رائیدی ناوبراو له‌درێژه‌ی یاداشته‌كه‌یدا ده‌ڵێت (پاش ئه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌كه‌دا دیارییه‌كه‌ی بارزانیم ره‌تكرده‌وه، جارێكی تر‌و له‌پاش هێرشێكی تر بۆسه‌ر تێكده‌رانی جه‌ماعه‌تی تاڵه‌بانی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا دڵشاد دهمانجهكهی بارزانی پێدامه‌وه‌و وتی ئه‌وه دیاری ئه‌وه وهریگبره منیش دوووباره ره‌تمكرده‌وه‌و وتم سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه هه‌موو شته‌و من له جه‌نابی سه‌رۆك دیاری وه‌رده‌گرم).