لە سلێمانی تەرمێک دۆزراوەتەوە و نازانرێت چ ڕەگەزێکە
06/01/2016 نوسەر: bzavpress

لە سلێمانی تەرمێک دۆزراوەتەوە و نازانرێت چ ڕەگەزێکە


ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، تەرمی هاوڵاتییەک لەنزیک نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند:" بەهۆی کۆنی و شێواویی تەرمەکەوە تا ئێستا نازانرێت ئەو هاوڵاتییە لە چ ڕەگەزێکە و تەمەنی چەندە و خەڵکی چ شوێنێکە".

سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە هاوڵاتییەکە سەربڕدرابێت، سەرچاوەکەی پۆلیس وتی:" کە ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و نازارێت هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی چییە".

هەروەها وتیشی:" لە ئێستادا تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە".

ژ.ک