بەڕێوبەری گشتی ئێن ئاڕ تی:نوسراوێکی ساختە بەناوی ئێمەوە بڵاوکراوتەوە
06/01/2016 نوسەر: bzavpress

بەڕێوبەری گشتی ئێن ئاڕ تی:نوسراوێکی ساختە بەناوی ئێمەوە بڵاوکراوتەوە


ئاوات عەلی بەڕێوەبەری گشتی NRT سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی نووسراوێک بە ناوی NRTیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای دەکات کە ئەو نووسراوە ساختەیە.

ئاوات عەلی بەڕێوبەری گشتیی NRT لەسەر بڵاوبوونەوەی نووسراوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە:" نووسراوەکە ساختەیە".

بەڕێوەبەرى گشتیى NRT ئەوەشى نووسیوە "ئەو نووسراوەی بەناوى NRT و ئیمزاى ئێمەوە وەک بەڕێوەبەری گشتیى NRT بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ئەمە نووسراوە ئەسڵەکەیە و ئەوی تریش دەستکاریکراوەکەیە بە فۆتۆشۆپ. نووسراوە ئەسڵەکە سوپاسنامەیەکە بۆ کارمەندێک کراوە و کارمەندەکە لە فەیسبووک ماوەیەک لەمەوبەر بڵاویکردووەتەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی NRT ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەو نووسراوە هیچ پەیوەندییەکی بە NRT یەوە نییە و نووسیویەتی "ئەگەر دەیانەوێت بەم نووسراوە بمانکەن بە گژ لایەنێکدا، ئەوا ئامانجەکەیان نەپێکاوە، ئێمە دژایەتیی هیچ کەس و لایەنێک ناکەین و ناشبینە دۆستیان، ئێمە تەنها کاری ڕاگەیاندن دەکەین".

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوێک وەک بەڵگە نامەیەک بڵاوکرابووەوە، کەتێیدا بەڕێوەبەری گشتیی NRT داوای لە نووسینگەکانی کەناڵەکە کردووە کە هیرش نەکەنە سەر لایەنێکی سیاسی، بەڵام لەبەرواری ٤ى کانوونى دووەمى ٢٠١٦ بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵەکە هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.





ژ.ک