30/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ميوانداریی له بودجه‌ی هه‌رێمدا !!
ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه ئاشنان به ماده‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ،
زۆر چاك تێده‌گه‌ن له گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و
به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی له شه‌هوه‌ت په‌رستیی و هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیاندا
، دوو ماده له پڕۆژه‌كانی بودجه‌دا ساڵانه گوژمه‌ی زه‌به‌لاحی بۆ
ته‌رخان ده‌كرێت ، ئه‌مه له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌وه بۆ ته‌واویی دا‌و و
ده‌زگاكانی شۆڕ ده‌بێته‌وه و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه ، ئه‌ویش گه‌شتی ده‌ره‌وه ( ئیفاد ) و میواندارییه .
به‌ڵام كاتێ سه‌یری گه‌شته‌كان ده‌كه‌یت و لێیان ورد ده‌بیته‌وه ، رێژه‌ی
گه‌شت بۆ كاروباری حكومه‌ت ناگاته ( 10% ) ی گه‌شت و ئیفاده‌كان – به
چاوپۆشیی له بێ به‌رهه‌میی ئه‌و ئیفادانهش كه زۆربه‌ی زۆریان هیچ
ئه‌نجامێكیان نیه - ئیتر ئه‌وی تری گه‌شتی خۆشگوزه‌رانیی به‌رپرسانه بۆ
خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهان و بۆ ئه‌و وڵاتانه‌یه كه گه‌شتوگوزاری
گوماناویی یه‌كێكه له كۆڵه‌كه ئه‌سڵیه‌كانی داهاتیان !!
ئه‌گه‌ر
چاوێكیش به میوانداریی فه‌رمیی هه‌رێمی كوردستاندا بخشێنین ، زۆربه‌ی
میوانه‌كانیان گۆرانی بێژ و سه‌ماكار و كه‌سایه‌تیه سیاسییه بێزراوه‌كانی
وڵاتانی خۆیانن ، كه سهخاوهتمهدانه سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلاری بێ زمانی
بودجه‌ی كوردستانیان بۆ خه‌رج ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر له‌باره‌یه‌وه پرسیاریش
بكه‌یت ، ده‌ڵێن : گه‌له‌كه‌مان پیویستی به ناساندن هه‌یه . ئایا گه‌لی
كورد به گۆرانیبێژ و سه‌ماكار ده‌ناسرێت و ده‌بێته خاوه‌نی مافی
چاره‌نووسی یا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی شوومی سایكس – بیكۆ ؟
ئه‌م به‌رپرسانه‌ی كورد كاتێ باسی دیكتاتۆرانی ناوچه‌كه ده‌كه‌یت و
به‌رگریی له گه‌لانی سته‌م لێكراویان ده‌كه‌یت ، خێرا گێچی نه‌ته‌وه‌ییان
به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێن عه‌ره‌ب ئێمه‌یان ئه‌نفال كرد و ئێوه به‌رگریی
له عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن ، به‌ڵام بۆ خۆیان سه‌ردانی حه‌مدین سه‌باحی و عامر
مو‌سا ده‌كه‌ن ، كه ئه‌وانه هاوپه‌یمان و یارمه‌تیده‌ری سه‌دام حسه‌ین
بوون له‌و كاته‌دا كه كوردی ئه‌نفال ده‌كرد و كیمیاوی له دژی به‌كار
ده‌هێنا ، ئێستاش هه‌ر ئه‌وانه‌ن یارمه‌تی كوده‌تاكه‌ی سیسی ده‌كه‌ن له
دژی شۆڕشی خه‌ڵكی میسر ، كه‌چی ئه‌مان دڵ و گیانیان له‌گه‌ڵ
كودهتاكهدایه و دژی ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی
دیموكراسی ده‌كه‌ن ، ناشوێرن بڵێن ئێمه دژی دیموكراسین ، به‌ڵكو بۆ
چه‌واشه‌كردنی لایه‌نگرانییان باسی كیمیاویی و ئه‌نفال ده‌كه‌ن !!
له‌كاتێكدا خۆرئاوای كوردستان بۆ په‌لێك نان به ئاسمانا ده‌چن و ده‌یان
هه‌زاریان ئاواره‌ی كوردستانن ، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به سه‌ردانی
كێبه‌ركێی ( ئاره‌ب ئایدڵ ) ده‌كات و به‌خششه‌كانی له میدیای ناوچه‌كه‌دا
ده‌نگ ده‌داته‌وه ، ئه‌مه له كاتێكدا بوو پێش دوو سێ هه‌فته‌یه‌ك
له‌وه‌و پێش یه‌كێك له داوه‌رانی ئه‌و كێبهركێیه بێڕێزیی كرد به ئاڵا و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد ، ئایا ده‌بوو جێگری حكومه‌تی
هه‌رێم له ئاهه‌نگێكدا به‌شداریی بكات ، كه داوه‌رێكی بێڕێزی وه‌كو (
ئه‌حلام ) ی ئیماراتیی تێدا بێت ؟!
ئێستا كاتی هه‌ڵبژاردنه و خه‌ڵكی
كوردستان به چاوی خۆیان ده‌یبینن كه به‌رپرسانی ئه‌و دوو حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره ، كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر پێشوازیی له گۆرانی بێژێكی
لوبنانی كه به‌ناوبانگه به‌وه‌ی كه رایه‌ڵه‌ی نێوان ژنان و كچانی
لوبنانه بۆ شێخه‌كانی كه‌نداو ، ئایا به‌م كه‌سه نزمانه بۆچی ئابرووی
سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ده‌به‌ن ؟
ده‌مێك بوو حیزبێكی
ده‌سه‌ڵات ریكلامی بۆ خاتوو ( ئاسۆس نه‌جیب ) ده‌كرد ، كه وه‌زیری
كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه ، به‌ڵام دوای مانگرتنێكی دوور‌و درێژی خاوه‌ن
پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له سلێمانی و له هه‌ولێر ، نه‌یتوانی
داخوازییه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات ، كه كه‌مترین مووچه و ژیانی
شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یه ، به‌ڵام له‌سه‌ر مێزی راغب عه‌لامه داده‌نیشێت و
پێشوازیی لێ ده‌كات ، داخوا په‌یوه‌ندیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌و
گۆرانیبێژه‌وه چیه ؟
هه‌رچه‌نده وه‌زیری رۆشبیریی زۆر پاكانه‌ی بۆ
خۆی و لیستی داهێنه‌رانی كرد ، به‌ڵام دیاره ئه‌م لیسته درێژه‌ی ده‌بێت و
گۆرانیبێژانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش ده‌گرێته‌وه ، هه‌روه‌كو
له ساڵانی رابردوودا درێغییان نه‌كردووه به‌رانبه‌ریان و
سه‌خاوه‌تمه‌ندانه بودجه‌ی هه‌رێمیان بۆ خه‌رج كردووه !!
ئه‌م
حكومه‌ته بێ ئیشه‌ی كوردستان ساڵانه ناتوانێت ئه‌و بودجه پڕ له دزین و
گه‌نده‌ڵییه‌ش خه‌رج بكات كه بۆ خۆی دایناوه ، ناتوانێت حیسابی خیتامی
له كاتی خۆیدا بخاته‌وه به‌رده‌ستی په‌رله‌مان ( كه زۆرینه‌ش تا ئێستا
له ده‌سه‌ڵات بووه و هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی له‌و گه‌نده‌ڵییانه
نه‌كردووه ) ، هه‌رچه‌نده جار جاره بۆ چه‌واشه‌كردن و موزایه‌ده‌ی
سیاسیی باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن ، نه‌ك هه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی به
ده‌وڵه‌ت بوونیان دابین نه‌كردووه ، به‌ڵكو له‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی
هه‌یانه نه‌یانتوانیووه پێشوازیی له برا كورده‌كانی پارچه‌كانی تری
كوردستان بكه‌ن ، كه هه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناوی میواندارییه‌وه له پڕۆژه‌ی
بودجه‌دا نوسراوه ، زۆربه‌ی زۆری كێشه‌ی كوردانی ئاواره‌ی پارچه‌كانی تر
چاره‌سه‌ر ده‌كات !!
من نازانم لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات له كوردستان له
به‌رانبه‌ر ئه‌م وێنه ئابڕوو به‌ره‌وه چیی ده‌ڵێن ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان
هه‌تا ئێستاش پاكانه بۆ ئه‌م جۆره وێنانه ده‌كه‌ن ، من له‌بری ئه‌وان
هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی ده‌كه‌م ، عه‌ره‌ب تا ئێستاش دوو جۆرن له‌لای زۆرێك
له‌و لایه‌نگرانه ئه‌گه‌ر له مۆدیلی سیاسیی حه‌مدین سه‌باحی و عامر مو‌سا
و سیسی و شێخه‌كانی كه‌نداو بن و له مۆدیلی هونه‌ریش وه‌كو ئه‌حلام و
راغب و ئه‌لیسا بن ، دۆستی كوردن و كورد به‌وان سه‌ربه‌رز ده‌بێت و
پێشده‌كه‌وێت و به‌رپرسانی كورد وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵدا ده‌گرن ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ئه‌و دیكتاتۆرانه بن و كوردێك
داكۆكییان لێ بكات ، یه‌كسه‌ر هاواری كوردایه‌تی و ئه‌نفال و كیمیاویی له
میدیاكاندا به‌رز ده‌بێته‌وه !!