عەلی قەرەداغی : لە سوریا شەڕی سوننەو شیعە نیە ، بەڵکو شەری بەشار ئەسەدی ستەمکارە
19/06/2013 نوسەر: bzavpress

عەلی قەرەداغی : لە سوریا شەڕی سوننەو شیعە نیە ، بەڵکو شەری بەشار ئەسەدی ستەمکارە



لە بانگەوازێکیدا "عەلی قەرەداغی" ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان، داوای کرد لە هەموو ئەو لایەن و مەرجەعە شیعانەی  کە رێگری بکەن لە دەستێوەردانی حیزب اللە ی لوبنانی  بۆ ناو خاکی سوریا، هەروەها عەلی قەرەداغی ئەوەی راگەیاند ئەگەر بەو شێوە یە  حیزب اللە هاوکاری بەشار ئەسەد  بکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دوورنیە کە شەری نێوان شیعەو سونە دەست پێبکات.
ئەم ووتانەی شێخ عەلی قەرەداغی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  بەناونیشانی " نبض الحياة " کە دووەم کۆنگرەی خۆی سازدان بوو بۆ هاوکاری خەڵکی سوریا، لەوێدا ئەو قسانەی کرد ، کە خۆشی وەك ئەندامێك لەو گۆنگرەیەدا بەشدار بووە.
هەروەها د. عەلی قەرەداغی، بە توندی ئیدانەی ئەوەی کرد کە جەنگی مەزهەبی  و تیرە گەرایی بکەوێتە نێوان شیعەو سوننەوە،  ئاماژەی بەوەدا کە جەنگی سوریا جەنگێکی  رەوایە دژی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرو ستەمکارە، وە لای خۆیەوە ئەوەی  راتکردوە کە ئەمە جەنگی نێوان سونەو شیعەیە، داوای کرد لە هەردوو لای کە هاوکاری ئەوە بکەن کە بەشار ئەسەدی دیکتاتور بروخێنن.