دواین زانیاری لەسەر منداڵەکەی ناحیەی سیروان کە بەهۆی تەقەمەنییەوە گیانی لەدەستدابوو
03/01/2016 نوسەر: bzavpress

دواین زانیاری لەسەر منداڵەکەی ناحیەی سیروان کە بەهۆی تەقەمەنییەوە گیانی لەدەستدابوو


بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان وردەکاری گیان لەدەستدانی منداڵە ٩ ساڵەکەی ناحییەکە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت"بەگوللەی شەستیر گیانی لەدەستداوە"و چۆنیەتی دەستکەوتنی ئەو گوللەیەش لەلایەن منداڵەکەوە ڕووندەکاتەوە.
 
ھێمن حەمەحسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:"ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیسی ناحییەکە کۆبوینەتەوە و دواین ڕاپۆرتیان لەسەر ئەو منداڵەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی تەقەمەنییەوە گیان لەدەستدا بۆ ئاشکراکردین.

وتیشی:"بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئاسایش منداڵەکە لەشوێنێکی ناحییەکەدا کەتەقەمەنی سەردەمی شەڕی عیراق و ئێرانی تێداماوە، شتی دۆزیوەتەوە و گوللەیەکی بردۆتەوە بۆماڵەوە و داویەتی بەدیوارداو بەو ھۆیەوە تەقیوەتەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشدا:" بەپێی پشکنینی عەسکەری منداڵەکەش بەگوللەی شەستیر گیانی لەدەستداوە".

لەچەند رۆژی ڕابردوودا منداڵێکی ٩ ساڵان لەناحیەی سیروان بەھۆی تەقەمەنییەوە گیانی لەدەستدا.
‌‌