03/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی ئەم وەزیرەی خۆی دیاری کرد بۆ جێگرەوەی وەزیری کارەبا
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە بۆ یەكگرتووی ئیسلامی لەمەر ڕادەستكردنەوەی وەزارەتی كارەبا، دەشڵێت: "هەفتەی داهاتوو ئاشتی هەورامی دەبێتە وەزیری كارەبا".
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەكاونتی خۆی ڕایگەیاندوە:" پارتی پێشتر داوای وەزارەتی كارەبای لە یەكگرتووی ئیسلامی كرد و ئەویش تەسلیمی كردەوە تا لە بەرامبەردا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وەربگرن".
دەشڵێت: "بچوكترین گومانم نیە، گرفتی كارەبا بەهۆی هەڵە و بەهۆی كەمتەرخەمی سەڵاحەدین بابەكرەوە نیە، ئەوە د.ئاشتی هەورامیە گرفت دروست دەكات".
ئاشكرایشی كرد:" بە ڕادەستكردنەوەی وەزارەتی كارەبا لەلایەن یەكگرتووەوە، لە داهاتوودا حكومەت ئەم وەزارەتە دەداتە ئەم كەسە، كە چەندین تۆمەتی گەندەڵی لەسەرە، بۆیە هەفتەی ئایندە ئاشتی هەورامی وەزیرە".
عەلی حەمەساڵح دەشپرسێت:" ئەی وەزیرێكی یەكگرتوو، چەند شەوێك پێش ئێستا نەیوت ١٠٠٪ باوەڕم بە چاكسازیەكانی حكومەتە"؟
ژ.ک