پەروەردەی ئەم شارە دوو ڕۆژی کردە پشووی فەرمی
03/01/2016 نوسەر: bzavpress

پەروەردەی ئەم شارە دوو ڕۆژی کردە پشووی فەرمی


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ بەهۆی سەرماو سۆڵەوە دوو رۆژ دەكاتە پشووی فەڕمی بۆ چەند پۆلێكی خوێندنی بنەڕەتی.

  پشتیوان تالیب بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەروەردەی شارباژێڕ، رایگەیاند:" ئاگاداری بەرَێوەبەری باخچەی منداڵانی (چوارتا و ماوەت و سیتەك ) و پۆلەكانی قۆناغی بنەرەتی (1 _ 2 _ 3 ) دەكەین، رۆژانی 1شەممه و 2شەممه (3 _4 ) 1/ 2016 دەوامیان نییه، بەهۆی خراپی كەش و هەواوه".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد:" سێ شەممه دەوامی ئەو شوێنانە دەست بێ دەكاتەوه".
 
لە هەفتەی رابردووەوە شەپۆلێكی سەرماوسۆڵە كوردستانی گرتووەتەوە و رێوبانی هەندێ شوێن داخراون.

ژ.ک