03/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
کفری..منداڵێکی نۆساڵان گەنجێکی نۆزدەساڵان دەکوژێت
له‌شاری كفری منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان، گه‌نجێكی كوشت.
رائید عه‌لی جه‌مال قه‌ده‌وری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، رایگه‌یاند " له‌گه‌ڕه‌كی ئیمام ئه‌حمه‌دی شاری كفری، كاتێك ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان‌و مێردمنداڵان ده‌بێته شه‌ڕیان، یه‌كێك له‌منداڵه‌كان كه‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵ بەناوی(ئ.ع)چه‌كێكی كڵاشینكۆف له‌ماله‌وه ده‌هێنێت‌و ده‌ستده‌كات به‌ته‌قكردن‌و له‌ئاكامدا، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ بەناوی(هـ.ح)كه ناوبژیكه‌ر ده‌بێت ده‌كوژرێت".
وتیشی : "له‌ئێستا منداڵه بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه‌و دۆسیه‌ی بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه".
ژ.ک