03/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
پارێزگاری سلێمانی:ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چارەی بێ ئاوی نه‌كات له هاوینی ئه‌مساڵدا سلێمانی بێ ئاو ده‌بێت
ئه‌مڕۆ 3ی كانونی دووه‌می 2015، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خاوه‌ن به نزینخانه ئه‌هلییه‌كان پارێزگاری سلێمانی له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا مه‌ترسی خۆی ئاشكراكرد له‌به‌رانبه‌ر بوونی كۆمه‌ڵێك قه‌یران له ئێستاداو هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی تر كه پێشبینی ده‌كرێن له شاری سلێمانی سه‌رهه‌ڵبده‌ن.
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند :"هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابوورییدایه‌و پێویسته كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر بێ مووچه‌یی نه‌مان رووخێنێ، بێ كاره‌بایی ده‌مان رووخێنێت".
وتیشی: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاره‌ی بێ كاره‌بایی و بێ ئاوی نه‌كات له هاوینی ئه‌مساڵدا سلێمانی بێ ئاو ده‌بێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ده‌ستی كه‌رتی تایبه‌تدایه، پێویسته ئاو و كاره‌با بدرێته ده‌ست كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی ده‌توانێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو و كاره‌با بكات".
هه‌ر میانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی ئاشكراشی كرد كه، "حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌ر خه‌مه‌و به ده‌نگ پارێزگاكانه‌وه نایه‌ت، تا ئێستا سه‌دان نووسراومان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردووه، به‌ڵام وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به دابه‌زینی نرخی به‌نزینیش له پارێزگای سلێمانی، د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون رایگه‌یاند: نرخی به‌نزین به‌ره‌و دابه‌زینی زیاتر ده‌چێت و نرخی لیترێك ده‌گاته 500 دینار".