جێگری سەرۆکی پەرلەمان پلەی ڕاوێژکارانی پەرلەمان بەرزدەکاتەوە بۆ بریکاری وەزیر
03/01/2016 نوسەر: bzavpress

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پلەی ڕاوێژکارانی پەرلەمان بەرزدەکاتەوە بۆ بریکاری وەزیر


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پلەی ڕاوێژکارەکانی پەرلەمانی بۆ پلەی بریکاری وەزارەت بەرز کردەوە.

لە نووسراوێکدا کە وێنەکەی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە و واژووی جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەر هاتووە "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێمان دراوە، پشتبەستن بە یاسای کارپێکراوەکان لە هەرێمی کوردستان، بڕیارمان دا بە یەکخستنی ناونیشانی سەرجەم ڕاوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان بە پلەی (أ) و بە دەرەجەی بریکاری وەزارەت لە ڕۆژی دەرچوونی ئەم فەرمانە."

هاوکات فەرمانەکە ژمارەی (٢/٥/٥٨٧٠)ی لەسەرە و بەروارەکەی بۆ ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوە، واتە نزیکەی ١٢ ڕۆژ پێش ڕاگەیاندنی چاکسازییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥وە یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕێگری لێ کراوە بچێتە سەر کارەکەی و تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە.



ژ.ک