30/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ميوانداریی له بودجه‌ی هه‌رێمدا !!
ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه ئاشنان به ماده‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، زۆر چاك تێده‌گه‌ن له گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی له شه‌هوه‌ت په‌رستیی و هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیاندا ، دوو ماده له پڕۆژه‌كانی بودجه‌دا ساڵانه گوژمه‌ی زه‌به‌لاحی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت ، ئه‌مه له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌وه بۆ ته‌واویی دا‌و و ده‌زگاكانی شۆڕ ده‌بێته‌وه و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه ، ئه‌ویش گه‌شتی ده‌ره‌وه ( ئیفاد ) و میواندارییه .
به‌ڵام كاتێ سه‌یری گه‌شته‌كان ده‌كه‌یت و لێیان ورد ده‌بیته‌وه ، رێژه‌ی گه‌شت بۆ كاروباری حكومه‌ت ناگاته ( 10% ) ی گه‌شت و ئیفاده‌كان – به چاوپۆشیی له بێ به‌رهه‌میی ئه‌و ئیفادانهش كه زۆربه‌ی زۆریان هیچ ئه‌نجامێكیان نیه - ئیتر ئه‌وی تری گه‌شتی خۆشگوزه‌رانیی به‌رپرسانه بۆ خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهان و بۆ ئه‌و وڵاتانه‌یه كه گه‌شتوگوزاری گوماناویی یه‌كێكه له كۆڵه‌كه ئه‌سڵیه‌كانی داهاتیان !!
ئه‌گه‌ر چاوێكیش به میوانداریی فه‌رمیی هه‌رێمی كوردستاندا بخشێنین ، زۆربه‌ی میوانه‌كانیان گۆرانی بێژ و سه‌ماكار و كه‌سایه‌تیه سیاسییه بێزراوه‌كانی وڵاتانی خۆیانن ، كه سهخاوهتمهدانه سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلاری بێ زمانی بودجه‌ی كوردستانیان بۆ خه‌رج ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر له‌باره‌یه‌وه پرسیاریش بكه‌یت ، ده‌ڵێن : گه‌له‌كه‌مان پیویستی به ناساندن هه‌یه . ئایا گه‌لی كورد به گۆرانیبێژ و سه‌ماكار ده‌ناسرێت و ده‌بێته خاوه‌نی مافی چاره‌نووسی یا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی شوومی سایكس – بیكۆ ؟
ئه‌م به‌رپرسانه‌ی كورد كاتێ باسی دیكتاتۆرانی ناوچه‌كه ده‌كه‌یت و به‌رگریی له گه‌لانی سته‌م لێكراویان ده‌كه‌یت ، خێرا گێچی نه‌ته‌وه‌ییان به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێن عه‌ره‌ب ئێمه‌یان ئه‌نفال كرد و ئێوه به‌رگریی له عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن ، به‌ڵام بۆ خۆیان سه‌ردانی حه‌مدین سه‌باحی و عامر مو‌سا ده‌كه‌ن ، كه ئه‌وانه هاوپه‌یمان و یارمه‌تیده‌ری سه‌دام حسه‌ین بوون له‌و كاته‌دا كه كوردی ئه‌نفال ده‌كرد و كیمیاوی له دژی به‌كار ده‌هێنا ، ئێستاش هه‌ر ئه‌وانه‌ن یارمه‌تی كوده‌تاكه‌ی سیسی ده‌كه‌ن له دژی شۆڕشی خه‌ڵكی میسر ، كه‌چی ئه‌مان دڵ و گیانیان له‌گه‌ڵ كودهتاكهدایه و دژی ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی دیموكراسی ده‌كه‌ن ، ناشوێرن بڵێن ئێمه دژی دیموكراسین ، به‌ڵكو بۆ چه‌واشه‌كردنی لایه‌نگرانییان باسی كیمیاویی و ئه‌نفال ده‌كه‌ن !!
له‌كاتێكدا خۆرئاوای كوردستان بۆ په‌لێك نان به ئاسمانا ده‌چن و ده‌یان هه‌زاریان ئاواره‌ی كوردستانن ، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به سه‌ردانی كێبه‌ركێی ( ئاره‌ب ئایدڵ ) ده‌كات و به‌خششه‌كانی له میدیای ناوچه‌كه‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه ، ئه‌مه له كاتێكدا بوو پێش دوو سێ هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌و پێش یه‌كێك له داوه‌رانی ئه‌و كێبهركێیه بێڕێزیی كرد به ئاڵا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد ، ئایا ده‌بوو جێگری حكومه‌تی هه‌رێم له ئاهه‌نگێكدا به‌شداریی بكات ، كه داوه‌رێكی بێڕێزی وه‌كو ( ئه‌حلام ) ی ئیماراتیی تێدا بێت ؟!
ئێستا كاتی هه‌ڵبژاردنه و خه‌ڵكی كوردستان به چاوی خۆیان ده‌یبینن كه به‌رپرسانی ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره ، كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر پێشوازیی له گۆرانی بێژێكی لوبنانی كه به‌ناوبانگه به‌وه‌ی كه رایه‌ڵه‌ی نێوان ژنان و كچانی لوبنانه بۆ شێخه‌كانی كه‌نداو ، ئایا به‌م كه‌سه نزمانه بۆچی ئابرووی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ده‌به‌ن ؟
ده‌مێك بوو حیزبێكی ده‌سه‌ڵات ریكلامی بۆ خاتوو ( ئاسۆس نه‌جیب ) ده‌كرد ، كه وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه ، به‌ڵام دوای مانگرتنێكی دوور‌و درێژی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له سلێمانی و له هه‌ولێر ، نه‌یتوانی داخوازییه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات ، كه كه‌مترین مووچه و ژیانی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یه ، به‌ڵام له‌سه‌ر مێزی راغب عه‌لامه داده‌نیشێت و پێشوازیی لێ ده‌كات ، داخوا په‌یوه‌ندیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌و گۆرانیبێژه‌وه چیه ؟
هه‌رچه‌نده وه‌زیری رۆشبیریی زۆر پاكانه‌ی بۆ خۆی و لیستی داهێنه‌رانی كرد ، به‌ڵام دیاره ئه‌م لیسته درێژه‌ی ده‌بێت و گۆرانیبێژانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش ده‌گرێته‌وه ، هه‌روه‌كو له ساڵانی رابردوودا درێغییان نه‌كردووه به‌رانبه‌ریان و سه‌خاوه‌تمه‌ندانه بودجه‌ی هه‌رێمیان بۆ خه‌رج كردووه !!
ئه‌م حكومه‌ته بێ ئیشه‌ی كوردستان ساڵانه ناتوانێت ئه‌و بودجه پڕ له دزین و گه‌نده‌ڵییه‌ش خه‌رج بكات كه بۆ خۆی دایناوه ، ناتوانێت حیسابی خیتامی له كاتی خۆیدا بخاته‌وه به‌رده‌ستی په‌رله‌مان ( كه زۆرینه‌ش تا ئێستا له ده‌سه‌ڵات بووه و هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی له‌و گه‌نده‌ڵییانه نه‌كردووه ) ، هه‌رچه‌نده جار جاره بۆ چه‌واشه‌كردن و موزایه‌ده‌ی سیاسیی باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن ، نه‌ك هه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی به ده‌وڵه‌ت بوونیان دابین نه‌كردووه ، به‌ڵكو له‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی هه‌یانه نه‌یانتوانیووه پێشوازیی له برا كورده‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان بكه‌ن ، كه هه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناوی میواندارییه‌وه له پڕۆژه‌ی بودجه‌دا نوسراوه ، زۆربه‌ی زۆری كێشه‌ی كوردانی ئاواره‌ی پارچه‌كانی تر چاره‌سه‌ر ده‌كات !!
من نازانم لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات له كوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌م وێنه ئابڕوو به‌ره‌وه چیی ده‌ڵێن ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌تا ئێستاش پاكانه بۆ ئه‌م جۆره وێنانه ده‌كه‌ن ، من له‌بری ئه‌وان هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی ده‌كه‌م ، عه‌ره‌ب تا ئێستاش دوو جۆرن له‌لای زۆرێك له‌و لایه‌نگرانه ئه‌گه‌ر له مۆدیلی سیاسیی حه‌مدین سه‌باحی و عامر مو‌سا و سیسی و شێخه‌كانی كه‌نداو بن و له مۆدیلی هونه‌ریش وه‌كو ئه‌حلام و راغب و ئه‌لیسا بن ، دۆستی كوردن و كورد به‌وان سه‌ربه‌رز ده‌بێت و پێشده‌كه‌وێت و به‌رپرسانی كورد وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵدا ده‌گرن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ئه‌و دیكتاتۆرانه بن و كوردێك داكۆكییان لێ بكات ، یه‌كسه‌ر هاواری كوردایه‌تی و ئه‌نفال و كیمیاویی له میدیاكاندا به‌رز ده‌بێته‌وه !!