02/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
سلێمانی..خشتەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ كانونی دووەم دیاریكرا
خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بەهاووڵاتیان بۆ مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2016 ڕاگەیەنراو بەپێی خشتەكەش موەلیدە ئەهلیەكان بەتێكرایی لە مانگی كانونی دووەمدا ڕۆژانە حەوت كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەن .
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوە، ڕایدەگەیەنێت : لەكۆبۆبونەوەیەكدا كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەڕێوەچوو، كە بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و نوێنەری لیژنەی ئاسایشی ئابووری قایمقامیەتی مەركەزی سلێمانی و بەڕێوەبەری كۆنترۆلی كارەبای سلێمانی و بەرێوبەری وەرشەی مەركەزی و بەرێوەبەری تەنكیكی لەبەرێوەبەرایەتی وەرشەی مەركەزی كەسەرپەرشتی كاری موەلیدە ئەهلییەكان دەكات و نوێنەری موەلیدە ئەهلییەكان ئامادەیبوون، خشتەی مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2016 كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دانرا.
ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بە خشتەی كارەبای مانگی یەك كردووە كە : پێویستە موەلیدە ئەهلیەكان بەتێكڕایی 210 كاتژمێر كارەبا بدەن بەهاوڵاتیان كە رۆژانە دەكاتە حەوت كاتژمێر كارەبای موەلیدە و بەرنامەكە لە چواری عەسر دەست پێدەكات تا 12ی شەو شەش كاتژمێر كارەبا دەدەن بەهاوڵاتان لەكار كاتژمێرێك لە بەیانیان حەوتی بەیانی بۆ هەشت.
سەبارەت بەنرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە ئەوەشی خستۆتەڕوو : بەگوێرەی كاتژمێری كاركردن دەبێت لەگەڵ پاكتاو كردنی بڕی كاركردنی موەلیدەكان لەمانگی رابردوو، كە بەپسوولەیەك لەلایەن بەرێوەبەرێوەبەرایەتی وەرشەی مەركەزی دەبێت، بەڵام هەر موەلیدەیەكیش لە مانگی 12 زیاتر یان كەمتر لەماوەی دیاریكراو كاری كردبوو لەپارەی مانگی یەك پارەكەی پاكتاو دەكرێت.