تەرمی کچە خوێندکارێک لە سلێمانی دۆزرایەوە
02/01/2016 نوسەر: bzavpress

تەرمی کچە خوێندکارێک لە سلێمانی دۆزرایەوە


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥، تەرمی کچێکی خوێندکار لەماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی مەلا داودی نزیک هەواری شار لە سلێمانی دۆزرایەوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە بزاڤ پرێسی ڕایگەیاند:" ڕووداوەکە "هەڵواسین بە پەت" بووە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش کردەوەکە خۆکوشتن بووە".

هەروەها وتیشی:" کچەکە تەمەنی ٢٠ ساڵ و خوێندکاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی بووە، پاش چوونی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی:" بە وتەی کەسوکارەکەی، کچەکە هیچ کێشەیەکی نەبووە، تەنها ئەوە نەبێت کە باری دەروونی باش نەبووە".

ئاماژەی بەوەش کرد:" بەڵگەی تەواو لە شوێنی ڕووداوەکە کۆکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە".

ژ.کـ