گەڕانەوەی یاخیبووان بۆ ژێر تەختی ئیمراتۆریەتی پارتی
02/01/2016 نوسەر: bzavpress

گەڕانەوەی یاخیبووان بۆ ژێر تەختی ئیمراتۆریەتی پارتی


لە رابردوودا نەخشەى پەيوەنديە ناوخۆيەكانى هەريەمى كوردستان شكڵى تاك و تەرابوونى پارتى وەرگرتبوو بەوەى كە پرۆژەيەك چوار لايەنى سياسى كردبووە هاوڕێ و هاوبەشى يەكتر كە ئەوانيش هەريەكە لە گۆران و يەكێتى و كۆمەڵ و يەكگرتوو بوون, پرۆژەكەشيان لە چوارچێوەى ياساى سەرۆكايەتى هەريەم بوو كە هەمواركردنەوەى ياساى سەرۆكايەتى هەريەمى كوردستان و لەگەڵيشيدا رەتكردنەوەى درێژكردنەوەى ماوەى ويلاتى سەرۆكايەتى هەريەم بۆ جارى دووەم بوو. بەڵام لە ئێستادا هاوكێشەكە پێچەوانەى رابردوو نمايندەى پرۆسەى سياسى هەريەم دەكات و بەراكێشانى هەريەكە لە سێ هێزەكەى يەكێتى و كۆمەڵ و يەكگرتوو لەلايەن پارتييەوە دۆخى پەيوەنديە سياسيەكانى ناوخۆ بەرەو ئەوە دەروات كە ئەمجارەيان گۆڕان رۆڵى گۆشەى تەنيايى ببينێت.
پرسيارەكان لێرەوە دەستپێدەكەن ,خۆ لەرابردودا كۆبوونەوەكان گەشتبوونە بنبەست و هيچ دەرەنجامێك لە سازشكردنى لايەنەكان نەهاتەجێ, ئايا لەئێستادا كۆبوونەوەى لايەنەكان و فراكسيۆنەكان كە ئەوانيش ديسان درێژكراوەى كۆبوونەوە حيزبيەكانن چ دەرەنجامێكى جياواز لەرابردوو دەدەن بەدەستەوە لەكاتێكدا كۆبوونەوەكان لە ئێستايشدا لە رواڵەتدا هەڵگرى هەمان ئەجێندا و پرۆژەن؟! ڕەنگە نزيكترين وەڵام و هۆكار بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە ئەوەى بەلاى پارتى زياتر گرنگ بووە هەڵوەشاندنەوەى پەيكەرى پرۆژەكە بووبێت وەك لە ئەجێنداى پرۆژەكە, بەو واتايەى كە فۆكسى پارتى لەسەر حيزبى گۆڕان بوو كە لەسەرووى پەيكەرى پرۆژەى چوارلايەنەكە بوو, ئەوەتا بينيمان كە لە كاتى كۆبوونەوەى چەند ڕۆژى رابردووى فراكسيۆنەكان كە بەبێ بەژدارى هەريەكە لە گۆران و بزوتنەوەى ئيسلامى بەڕێوەچوو سەرۆكى فراكسيۆنى پارتى رايگەياند لەبەرئەوەى كۆبوونەوەكە بەبێ بەژدارى حيزبى گۆڕان بەرێوەچوو دووربوو لە موزايەدە و بۆيە كۆبوونەوەكەيش دەرئەنجامى باشى دەبێت, ئەگەر ئەم گوتارە ئەجێنداى فەرمى پارتى ديموكرات بێت ئەوا سەلمێنەرى ئەو راستيەيە كە لەگەل ئەوەى پارتى گرنگترين پرۆژەى سياسى خۆى هێشتنەوەى بارزانىيە لە پۆستى سەرۆكايەتى هەريەمدا لەگەڵيشيدا ئامانجى هەرەگرنگى دوورخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕانە لە پرۆسەى سياسى.
پرسيارەكان تەنها لەسەر بەژدارى نەكردنى بزووتنەوەى گۆڕان نين بەڵكو بەژداريكردنى سێ لايەنەكەى تر واتە يەكێتى و يەكگرتوو كۆمەڵ لەژێر پرسياردان. بەژداريكردنى يەكێتى نيشتيمانى لەكۆبوونەوەكەدا ڕەنگە زۆر جێى تێڕامان و سەرسوڕمان نەبێت چونكە لەرابردوودا بينومانە كە لەكاتە هەستيارەكاندا دژايەتى پرۆژەيەكى كردووە كە پێشتر هاوبەشى كردووە ياخود بە پێچەوانەوە هاوبەشى پرۆژەيەكى كردووە كە پێشتر دژايەتيكردووە بۆ نمونە بينيمان سالى ٢٠٠٥ بە پرۆژەى هاوبەشى پارتى لەگەڵ يەكێتى لە پەرلەمان برياردرا سەرۆكى هەريەم لە ناو خەڵك هەلبژێردرێت, بەلام ئەم پرۆژەيە لە ساڵى ٢٠١٣ سەراوژور بويەوە و لە پەرلەمان درێژكرايەوە ئەمەش لەپێناو ڕێكەوتنى پارتى بوو لەگەڵ يەكێتى بۆ هێشتنەوەى و درێژكردنەوەى ويلايەتى سەرۆكايەتى هەريەم, بەلام دواتر بينيمان كە يەكێتى بەژدارى هەمان پرۆژەى كرد واتە پرۆژەى هەلبژاردنەوەى سەرۆكى هەريەم لە نێو پەرلەماندا بەڵام بەپێچەوانەوى رابردوو بۆ كۆتايهێنان هێنان بوو بە پرۆژەى سوڵتانيزمى بارزانى , بۆيە بەژداريكردنى يەكێتى و گەرانەوە بۆ كۆبوونەوەكان كە پارتى بەرێوەيانى دەبات لە چوارچێوەى رەوشتى سياسى مێژووى خۆيەتى. بەژداريكردنى دووحيزبە ئيسلاميەكەيش لەكۆبوونەوەكان بە سەركردايەتى پارتى ديسان لە ژێر پرسياردايە كەئەوانيش بە پاساوى خۆيان چوونە نێو كۆبوونەوە لەگەل پارتى ,سەرۆكى فراكسيۆنى يەكگرتوو رايگەياند كە بەژدارى ئەوان لە كۆبوونەوەى فراكسيۆنەكان لەبەر چەند هۆكارێك بووە كە گرنگترينيان قسەكردنى ئەوان بووە وەك پەرلەمان لەسەر ئەو پرۆژە چاكسازيەى كە لەم دواييەدا لەلايەن ئەنجومەنى وەزيرانەوە بريارى لەسەردرا, بەلام خۆ لەڕابردوودا بينيمان كە پارتى ديموكرات لەڕێگەى ستراتيژى سەربازى و رەوشتى سياسى لە پێشينەى خۆى رێگرى لەسەرۆكى پەرلەمان كرد و نەيهێشت براوەتەوە پەرلەمان و پەرلەمانى پاسيڤ و تێك شكاو كرد بۆيە هەرچەند لەلايەن جێگرى سەرۆكى پەرلەمانەوە چەند وردە كارێكى روالەتى ئەنجام دەدرێن بەلام لەئێستادا پەرلەمان تەنها بينا و تەلارە و هيچ دەسەڵاتێكيشى نيە لە گۆرين ياخود رەتكردنەوەى پرۆژە چاكسازييەكەى حكومەت. لەلايەكى ترەوە دووحيزبە ئيسلاميەكە بە پاساوى شەرعيەتى سياسى كۆبوونەوەى فراكسيۆنەكان لە پەرلەمان چوونەوە نێو كۆبوونەوەكە بەوەى كە بەپێى پەيرەوى ناخۆى پەرلەمان ئەگەرچى سەرۆكى پەرلەمان ئامادە نەبێت كە لەم حالەتەدا بەزەبرى هێز دوورخراوەتەوە ئەوا جێگرى سەرۆكى پەرلەمان بۆى هەيە كۆبوونەوەكان بەرێوەببات, بەلام لێرەدا ئەگەرچى پەيرەوى ناوخۆ رەوايەتى ببەخشێت بە كۆبوونەوەكانى پەرلەمان لەئێستادا هێشتا دژى ماهيەت و سەروەرى دەزگاى ياسادانەرى پەرلەمانە و لەهەمان كاتيشدا دژى هوتاف و بانگەشەكانى خۆيشيانە كە بۆ گێڕانەوەى شكۆ و سەروەرى پەرلەمان دەيانكێشا چونكە ئامادەنەبوونى سەرۆكى پەرلەمان غيابێكى ئاسايى نيە وەك مردن و نەخۆشى و سەفەركردن بەلكو ئامادە نەبوونى لەئەنجامى كودەتاوەيە. 
بەژدارى نەكردنى بزتنەوەى گۆران لە كۆبوونەوەى فراكسيۆنەكان رەنگە لەو روانگەوە نەبێ كە باسمان كرد لەبەرئەوەى گەر سەرۆكى پەرلەمان لەپشكى گۆڕان نەبوايە ئەوا چاوەروانمان دەكرد بە ئەگەرى بەهێزەوە بەژدارى بكات .لەكۆبوونەوەى فراكسيۆنەكانى ناو پەرلەمان تەنها فراكسيۆنى بزتنەوەى ئيسلاميمان بينى كە سياسەتى حەكيمانەى كرد و بەژدارى نەكرد و پشكى ئەم پرسيار و ئاڵۆزيانەى بەرنەكەوت