كارەبا بۆ شەش سەعات كەم ده‌كرێتەوە
02/01/2016 نوسەر: bzavpress

كارەبا بۆ شەش سەعات كەم ده‌كرێتەوە


ئومێد ئەحمەد، بەڕێوبەری كۆنترۆڵی دابەشكردنی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وەزارەتی كارەبا خشتەی نوێی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی یەك دیاری كردووە، كە بەگوێرەی خشتەی نوێی كارەبا رۆژانە هەشت سەعات كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتییان دەدرێ، چونكە زیاتر لە11یەكەی كارەبا كە دەكاتە زیاتر لە هەزار و٥٠٠ مێگەوات لەكاركەوتووە، لەبەر نەبوونی سووتەمەنییەوە.
 
وتیشی، هۆكاری سەرەكی نەبوونی سووتەمەنیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل داخراوە و زۆرینەی سووتەمەنیش لەتوركیاوە دێت، بۆیە نەتواندراوە سووتەمەنی پێویست بۆ یەكەكان دابین بكرێت.
 
راشیگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت نەتوانن هەشت سەعاتیش كارەبا دابین بكەن و بۆ شەش سەعات كەمبكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بەردەوام لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەبكرێ وسووتەمەنی بۆ یەكەكان دابین بكرێت و سەعاتەكانی كارەبا زیاتر بكەن.