كارتی فاستلینك ساختە كرا
01/01/2016 نوسەر: bzavpress

كارتی فاستلینك ساختە كرا


كۆمپانیای ئینتەرنێتی فاستلینك، لە پەیامێكدا كە بۆ بەشداربووانی ناردووە، ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە كارتێكی فاستلینك لەلایەن كەسانێكی نادیارەوە كەوتووەتە بازاڕەوە كە لە دەرەوەی سیستمی كۆمپانیاكەیە.

كۆمپانیاكە هەروەها داوا لە هاوبەشەكانی دەكات، كارتی ئینتەرنێتی فاستلینك لە شوێنە ڕەسمییەكان و بریكارەكانیان بە دەست بهێنن و بە هیچ شێوەیەك لە دەستی كەسانی نادیار نەیكڕن.
لە پەیامەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: "داواكارین لە گشت لایەك، لە هەر جێگایەك و لەلای هەر كەسێك كارتی ساختەتان بەدیكرد، لە ڕێگای ئۆفیسەكانمان، یان بریكارەكان و یاخود ژمارە تەلەفۆنی (066121) ئاگادارمان بكەنەوە".