30/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی زانیاری له‌ڕه‌وتێكی لوبنانی وه‌رده‌گرێت
به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتووبوون له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاری له‌ته‌یارێكی لوبنانی وه‌رده‌گرێت.
خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه كه بانگێشتی چه‌ند به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی ره‌وتی موسته‌قبه‌لی لوبنانیان كردووه كه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ناوبراو بلاویكردووه‌ته‌وه كه شانده‌كه له صه‌ڵاحه‌دین پێشوازیان لێكراوه‌و پێكهاتوون له (خالد شهاب و سمیر گۆمت) و چه‌ند به‌رپرسێكی تر.
ئامانج له‌م بانگهێشتكردنه راگۆڕینه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدان و به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی زانیاریه له‌وباره‌وه.
د.ع