بۆ یەکەم جار لە هەڵەبجە دیواری بەخشندەیی دروستکرا
30/12/2015 نوسەر: bzavpress

بۆ یەکەم جار لە هەڵەبجە دیواری بەخشندەیی دروستکرا


لەناو بازاڕی هەڵەبجەدا و لەسەرووی گەراجی هەڵەبجە-سید سادق، دوو برای هەڵەبجەیی بەناوەكانی (عومەر و ئەبوبەكر)، دیواری بەخشندەییان راگەیاند، كه‌  دیوارەكە بۆ هەڵواسینی ئەو جلوبەرگ و شتانەیە كە هاوڵاتییان دەیبەخشن یان وەری دەگرن.
 
عومەر ساڵح كه‌ یه‌كێك له‌و دوو برایه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بە بزاڤ پرێسی وت:"بیرۆكەی ئەم دیوارە لەوڵاتانی ترەوە وەرمانگرتووەو ئەمڕۆش لەهەڵەبجە ئەو دیوارەمان راگەیاند". 
 
وتیشی :"دەمانەوێت هەر كەسێك كە شتێكی لێ‌ زیادە وەك جلوبەرگ، خواردن، پێڵاوو پێداویستی ناوماڵ، با بیانهێنێت لە دیواری به‌خشندەییدا دایانبنێت و کەسانى تر سودیان لێ ببینن". 
 
عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هەر كەسێكیش هاتە لای دیواری بەخشندەیی و هەرشتێكی بەدڵ بێت با به‌بێ بەرامبەر بیبات، هەر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئەمڕۆ پێشوازیی زۆر لەكارەكەمان كراوەو خەڵكێكی زۆر كەلوپەل و جلوبەرگ دەهێنن بۆ دیواری بەخشندەیی،  داواش ده‌كه‌ن هاوڵاتیان زیاتر ئەو شتانەى پێویستیان پێی نییە بیهێنن و بیبەخشن.
 
ئه‌و گه‌نجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ لەشارەکانى ترى هەرێمى کوردستانەوە په‌ێوەندیان پێوەکراوە تاوه‌كوو هاوکاریان بکەن لەئەنجامدانى کارى هاوشێوە لەرووى بیرۆکەوە.

..............................................................................
‌
زیاتر لەلایەن ژیار کامیل
ـــــــــــــــــــــــــ

مستەفا چاوڕەش: ئەگەر لە 2016 ناوماڵى خۆمان ڕێکنەخەین کاڵەک بە ئەژنۆى خۆمان دەشکێنین
‌
تەندروستی شارەزوور ئەم ئامارانەی بڵاوکردەوە
‌
گەنجێک ساڵێک له تەمەنی خۆی دەبەخشێت بەدروستکردنی تەسبیحێک بۆ هەڵەبجە
‌
دارییەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە-وە
‌
کۆمپانیایەکی ڕووسی یەکەم بیری نەوت لە هەڵەبجە لێدەدات
‌
سەیدسادق:گەنجێک بە دەڕنەفیز دەکوژرێت