مستەفا چاوڕەش: ئەگەر لە 2016 ناوماڵى خۆمان ڕێکنەخەین کاڵەک بە ئەژنۆى خۆمان دەشکێنین
30/12/2015 نوسەر: bzavpress

مستەفا چاوڕەش: ئەگەر لە 2016 ناوماڵى خۆمان ڕێکنەخەین کاڵەک بە ئەژنۆى خۆمان دەشکێنین


ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێت له‌ ساڵی داهاتوو سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاتن یه‌كگرتوو بن و كێشه‌كان وه‌لانێن و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ناوماڵی خۆمان ڕێكنه‌خه‌ین كاڵه‌ك به‌ ئه‌ژنۆی خۆمان ده‌شكێنین.
 
"مستەفا چاوڕەش" ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتىی نیشتمانى كوردستان لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ساڵى ٢٠١٥ بە ساڵێکى شوم و ناخۆش دەزانم چونکە لەو ساڵەدا زۆرترین هاوڕێی پێشمەرگەم بە دەستى تیرۆریستانى (داعش) شەهید بوونه‌. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمان ساڵ تاڕادەیەکى کەم خۆشى تێدابووە، ئەو خۆشیەش لاى من ئازادکردنى شنگال و سەرکەووتنەکانى هێزى پێشمەرگەیە لە میوەحەرەکانى کۆباشى و جەلەولا و قەرەتەپە و تەواوى میحورەکانى دیکە سەرکەووتنەکانى هێزى پێشمەرگە وایکردووە هەموو وڵاتانى حیهان و خودى ئۆباما بێنە سەرخەت بۆیە ئەوە بە خۆشییەکى زۆر دەزانم".
 
چاوڕەش، گوتیشى: "نایشارمەوە لە ساڵى ٢٠١٥ زۆرترین فرمێسکم بۆ هاوڕێ پێشمەرگە شەهیدبووەکانم ڕشتووە، بۆیە ساڵى ٢٠١٥ به‌ ساڵى سەرکەووتنەکان دەزانم هەروەها پێویستە لە ساڵى ٢٠١٦ حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئاوڕ لە ژیانى پێشمەرگە بداتەوە چونکە بەڕاستى تەنیا پێشمەرگە پارێزەرى ڕاستەقینەى کوردستانە".
 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زیاتر گوتی: "ئازارێکى دیکە لە ساڵى ٢٠١٥ ئەوەبووە ئێمە تەمەناى ئەوەمان دەکرد هەفاڵ مام جەلال تەندروستى باش بوایە و تواناى بڕیاردانى سیاسی هەبوایە بۆئەوەى بتوانێ چارەسەرى تەواوى کێشە چەق بەستووەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بکات".
 
مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: " هیوادارم كه‌ ساڵى ٢٠١٦ ساڵى وەلا نانى گرژى و ئاڵۆزى و ناکۆکییەکانى پارت و لایەنە سیاسیەکان بێت،هیوادارم هەموومان لەناو خۆماندا یەکگرتووبین چونکە ئەگەر یەکگتوو نەبین، بێگومان دواجار کاڵەک بە ئەژنۆى خۆمان دەشکێنین، هەروەها تەمەناى ئەوەدەکەم لە ساڵى ٢٠١٦ هەموو سەرکردەکانى یەکێتىی کۆببینەوە بۆئەوەى تەواوى كێشه‌كانی یەکێتى چارەسەربکەین، چونکە ئەوە باشترین وەفایە بۆ بنەماڵەى شەهیدان".
‌‌
..............................................................................

‌‌زیاتر لەلایەن ژیار کامیل
ــــــــــــــــــــــــ
تەندروستی شارەزوور ئەم ئامارانەی بڵاوکردەوە

گوندێک گەنجەکانی خۆبەخشانە ڕێگاکانی سەوز دەکەنەوە

گەنجێک ساڵێک له تەمەنی خۆی دەبەخشێت بەدروستکردنی تەسبیحێک بۆ هەڵەبجە

سبەینێ نەوتی هاوڵاتیانی هەڵەبجە دابەش دەکرێت

هەڵەبجە..بەهۆی تەقینەوەی سۆباوە کچێک گیان لەدەست دەدات