ئەمڕۆ منداڵێكی نابیست كە لە جووتسایدی عەنكاوە لە هەولێر ون ببوو، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە هەڵگیرایەوە و دواتر خێزانەكەی پەیوەندییان كرد و منداڵەكەیان ڕادەست كرایەوە.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ منداڵێكی نابیست لە جووتسایدی عەنكاوە نزیك چێشتخانەی "تەماتە" ون ببوو كە نزیكەی 5 كاتژمێر لای پۆلیسی هەولێر بوو و دواتر خێزانەكەی پەیوەندییان بە پۆلیسەوە كرد و منداڵەكەیان ڕادەست كرایەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لە رێگەی ماڵپەر و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، هەوڵێكی زۆریان داوە تا خێزانی ئەو منداڵە لە ونبوونی منداڵەكەیان ئاگادار بكەنەوە، بۆیە دواجار بە دایك و باوكی شاد بووەوە.