كه سواری پاسی پۆڵه‌ندی ئه‌بویت، زۆربه‌ی كورسیه‌كانی وابون، كه پشتت له شۆفێره بكردایه‌و، ڕووه‌و دوا دابنیشیت، ئیتر شۆفێره‌كه چۆن و بۆكوێ لێ ئه‌خوڕێت ...!.
چ حزبه سیاسیه‌كانی كوردوستان، چ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه سیاسی و كۆمهلاَیهتیهدان، به‌هۆكاری جیاجیا پاسه‌كه‌یان داوه‌ته ده‌ست پارتییه‌وه لێبخوڕێت، تاشه‌ڕی ناوخۆ بو، ئه‌وه‌بو، تا گه‌نده‌ڵی و تالاَنیش بو، ئه‌وه بو، تا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیش په‌ره‌ی سه‌ند، شتێك مان لێ گرمۆڵه كرد، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌مووی به‌باشی كۆكرده‌وه‌و، ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی له‌كۆتاییدا له‌گه‌ڵ پارتی كرد. ئیتر هه‌رئه‌وه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه كه كه‌وتۆته‌وه.
وا بۆ (100) ساڵ ئه‌چێت، (پ،د،ك) له‌دوای مه‌لیك مه‌حموده‌وه ، ڕێبه‌رایه‌تی قه‌زیه‌ی كوردیی له‌باشور ئه‌كه‌ن. له‌مێژووی حزبه سیاسییه‌كانی جیهاندا، زۆر پارتی به ئه‌زمون كۆن هه‌ن كه‌وتونه‌ته بهرناڕهزایی و، ڕه‌وتی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و، بچوك بونه‌ته‌وه، یان لاوازكراون . ئیمڕۆكه پارتی به‌كورتی له‌به‌رده‌م ئه‌م خالاَنهی لای خواره‌وه‌دا وه‌ستاوه، تائێستا قسه‌ی بۆی نییه :
یه‌كه‌م: پێش هه‌رشتێك، خودی ڕێكخستنه‌كانی خۆی، بێكه‌ڵكن و، باوی ئه‌و جۆره له دیسپلینی حزبایه‌تی نه‌ماوه، هه‌رخودی كادره‌كانی خۆیان ئه‌مه پشتڕاست ئه‌كه‌نه‌وه، پیاوی چاكیشیان هه‌یه، وه‌لێ زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به‌و قسانه نییه كه بۆ خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن !. ئه‌و حزبه چاودێریی له‌سه‌ر خواره‌وه‌ی كه‌مبۆته‌وه، له‌سه‌ره‌وه چی ئه‌كه‌ن !.ڕه‌نگه بڵێن تۆ هه‌قت چییه‌و موشكیله‌ی خۆمانه، ئێ ناوی هه‌شت كه‌سی به ئاوه‌زم پێ بڵێ له‌م (8) ساڵه‌دا بوبێت (یان كرابێت) به پارتی له هه‌موو كوردوستان نا، له گه‌رمیان و سوله‌یمانی و كه‌ركوك و پشده‌ر ؟.ئه‌مه یانی چی ؟. مه‌سه‌له‌ن له گزیی كردن و پارهلووشداندا به‌رپرسه‌كانی پارتی زۆر كۆكن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هاوئاستی خۆیاندا له‌حزبه‌كانی تر، كارگێر لق و كارگێڕ مه‌ڵبه‌ند ههیهپرۆژهو كۆمپانیای هاوبه‌شیان هه‌یه !. ئه‌ی له‌پرسه‌كانی تردا بۆ یه‌كناگرن ؟. جاش‌و موسته‌شار به‌رپرسی كوڕی شه‌هیدو ئه‌نفاله !..
دووه‌م: ئێران و توركیا، یه‌كێتی و پارتی، ته‌نانه‌ت له مه‌سه‌له‌ی موسڵ و كه‌ركوكیشدا، هاوهێزن، له موسڵ پارتی (6 كورسی و یه‌كێتی 2 كورسی) له كه‌ركوكیش (پارتی 2 كورسی و یه‌كێتی 6 كورسی) !. نه بۆ موسڵ و نه بۆ كه‌ركوك تائێستا پارتی دیموكراتی كوردوستان یه‌ك ڕسته‌ی جددیی نییه، كه دووشاری به‌ڵگه نه‌ویستی كوردوستانین، زۆربه‌ی سامانی نه‌وتی عێراق پێك ئه‌هێنن . ئایا هه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌وته‌كه‌ی ئه‌م دووشارهیان ئه‌وێت و،حیسابی بانكیه‌كانی جیاكراوه‌ته‌وه‌و، به‌شكراوه به‌سه‌ر به‌رپرسانی پارتی و توركیا، ئێران و یه‌كێتی دا یان چی ..؟.
سێهه‌م: ئه‌وه (15) ڕۆژه سیسته‌می ئه‌ردۆگانی، به ئاگرو ئاسن، به تۆپ و گولله، به جه‌ندرمه‌و پۆلیس و، ته‌واوی دامودهستگهكانیهوه، كوردی باكور ئه‌كوژێت و، دڕندانه به‌ربۆته وێزه‌یان . نه حكومه‌تی هه‌رێم، نه هیچ دامودهستگهیهكی پارتی، ته‌نانه‌ت نه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك، به‌ڵكو به‌یاننامه‌یه‌كیشیان له‌سه‌ری ده‌رنه‌كردووه . ڕه‌نگه له‌به‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی ده‌وروبه‌ر، نه‌توانرێت ئه‌و كۆمه‌ك و هه‌ماهه‌نگییه كه‌شف بكرێت كه‌حكومه‌ت و پارتی له‌ڕابردوودا بۆ ڕۆژئاوا‌و باكور كردویانه، كردویانه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی (2) جار خودی به‌ڕێز ئۆجه‌لان له دوونامهدا سوپاس و ڕۆڵی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كردووه ..بهلاَم له ڕووی ئه‌خلاقی و مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و،ئێستاش ئه‌توانێت نێوه‌ندگیریی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا بكاته‌وه...توركیا‌و ئیسرائیل به‌ره‌و ئاشتبونه‌وه بچن، بێ سێ و دوو له‌سه‌ر حیسابی په‌كه‌كه‌و ڕۆژئاوا ئه‌بێت .
چواره‌م: له چاكسازییدا، له (17) ی شوباتدا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان وه‌رگرت، كه مه‌سه‌له‌ی موساته‌حه‌و دابه‌شكردنی داهات و پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون، چاره‌سه‌ربكرێت، بهلاَم خراپتر چو ..ئه‌وانه‌ی له‌پارتی له‌م ماوه‌یه باسی چاكسازییان ئه‌كرد، خۆیان تۆمه‌تبارن به ئیختیلاس و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ..ئه‌گه‌ر پارتی نیه‌تی چاكسازیی هه‌یه‌و هه‌بووه، بۆچی پێشوو نه‌یانكرد، كه‌به‌م دره‌نگ وه‌خته‌ش ئه‌كرێت، ڕاگرتنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی هه‌ندێ پله تایبه‌ت كه‌ی قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ركردووه ؟.جا ئه‌و پله تایبه‌تانه له‌بنچینه‌دا ئه‌ونه‌یان دزیوه كوا پێویستیان به مووچه‌و ده‌رماڵه هه‌یه !..بۆچی به گوڕ‌و تینه‌وه له‌سه‌ر خانه‌نشیانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه قسه‌ناكه‌ن، هی واهه‌یه ئه‌نفالچی بووه، یان ده‌ستی به‌ر تفه‌نگ نه‌كه‌وتووه، به‌پله‌ی عه‌میدو لیواو فه‌ریق خانه‌نشین كراوه ؟. بۆچی توانای چوونه ناوخه‌ڵك كه‌مبۆته‌وه‌و، باره‌گای حزبه‌كانتان كه‌م ناكه‌نه‌وه ؟.. بۆچی سه‌رچاوه‌كانی داهات فره جۆر ناكه‌ن .؟.بۆچی ته‌نانه‌ت بانك له سوله‌یمانی و هه‌ولێردا جیاوازیی تیاكراوه ؟. سه‌دان هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه ئهیخوڵیننهوه، سه‌دانی تریش له (2016) هدا ده‌رچووی تازه‌ن ،كوامه ده‌ستی كار و ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسانه ؟.
ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی، ئاستی زانستی هه‌رێم، تا دێت بۆخواری سفر ئه‌چێت، گه‌نده‌ڵی چۆته ناوهۆڵهكانی خوێندن و، ژووره‌كانی توێژینه‌وه‌وه، له‌م (3) ساڵه‌ی ڕابردوودا، هه‌ر به‌رپرسێك هه‌ستاوه، وه‌ك كۆمپانیا زانكۆیه‌كی كردۆته‌وه .!.پرۆسه‌ی ئهحمهقكردنی خه‌ڵك، پرۆسه‌ی وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك كاردانهوهكهیهتی .مه‌ترسیه‌كه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه نییه به‌س بۆپارتی، به‌ڵكو بۆ هه‌موو شت ...