30/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گواره‌ی شعر
پێکی ووشه...
وا خه‌ریکه مه‌ستم ده‌کات
پێك له‌دوای پێك
خه‌یاڵی هۆنراوه‌م ڕیك ده‌خات
سه‌رینێك ده‌خاته ژێرئهنیشکم....
چاوه‌کانم له‌گه‌ڵ پهرهندهیهك باڵه فڕێ ده‌کات
پێڵوی چاوم..
چه‌پڵه‌ی خه‌و لێده‌دات
که‌چی ئه‌و ناسکه...!
هه‌ر سه‌ما ده‌کات
هه‌ور گریا..
نم،نم فرمێسکی قژ لولی باراند
سینه‌و سوخمه‌ی زه‌وی ته‌ڕکرد
له سه‌رماندا...
ملپێچێکی په‌لکه‌زێرینه‌ی له‌خۆی ئاڵاند
پۆله مه‌لێك له سه‌ر سینه‌ی ...
وه‌ك ملوانکه خۆی ده‌نه‌خشاند
که‌چی ئه‌و ناسکه...!
هه‌ر نازی ده‌پچڕاند
شنه باو دره‌خت
ده‌ست له مالانی یه‌کتر بوون
مانگ...
سرودی ته‌نهای ده‌ووت
ئه‌ستێره‌کان ...
بێده‌نگ بووبوون
ڕازی عشقان..
له‌گه‌ڵ ئه‌وین تێڕاما بوون
مێژوو و زه‌مه‌ن ..
له باوشی ئاسمان دۆش دامابوون
که‌چی ئه‌و ناسکه ...!
ماچه‌کانی وه‌ك خوانێك له به‌ر ده‌مم دانرابوون
وا ڕه‌شماڵت له‌ناو گلێنهمدا هه‌ڵدا
زه‌ریایه‌ك ...
وا شه‌پۆلی زه‌نگی سۆزی لێدا
وه‌رزی شه‌نه....
وا فه‌رهه‌نگێك ووشه‌کانی به با ده‌دا
ئه‌م خهنکه توڕه‌یه چی بوو
له نێوانماندا لێ درا
ئه‌ی ترسنۆك....!
که‌من هاتم که‌چی تۆ خۆت لادا
ئه‌م تابلۆیه نه ڤانکوخ
نه داڤنچی به خه‌یاڵیدا نه‌هاتوه
ڕه‌نگه‌کانی له گۆشه نیگای ژوره‌که‌مدا...
ڕه‌نگ کراوه
برسکه‌ی کاکۆڵت ...
وه‌ك مۆمێك داگیرساوه
به لاکه‌شی ئه‌م لاولای گواره‌ی شعر خۆی مات داوه
که‌چی هێشتا هه‌ناسه‌ی منه
هه‌ر خنکاوه ،هه‌ر خنکاوه