30/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
تەندروستی شارەزوور ئەم ئامارانەی بڵاوکردەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەزوور ژمارەی سەردان و مردوان و ئەو پڕۆژانەی کە لەساڵی ۲۰۱٤دا تەواوکراون بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی تەندروستی شارەزوور کەوێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە:"بڕی ٨۲۹٫۷۳٦٫۲۲۷ هەزار دینار کە لەساڵی ۲۰۱٤ تەواوکراون بۆ هەریەک لە (ئامادەکردنی ژووری تایبەت بۆ ئامێری M.R.I، گەیاندنی ئاوەڕۆی نەخۆشخانەی منداڵان و مناڵبوون بەئاوەڕۆی سەرەکی، دروستکردنی بنکەی سەرەکی جۆری Type(E) و خانوی کارمەند لەگوندی تەپی سەفا+ درووستکردنی دوو خانوی کارمەند (پزیشک) لە خورماڵ+نۆژەنکردنەوەی تاقیکردنەوەی ناوەندی لە هەڵەبجەی شەهید، دروستکردنی دوو بنکەی جۆری Type(E) و خانوی کارمەند لە گوندی کەچەلی، دروستکردنی دوو بنکەی جۆری Type(E) و خانوی کارمەند لە گوندی قەلبزە، دروستکردنی دوو بنکەی جۆری Type(E) و خانوی کارمەند لە گوندی تەپە سەرە قولە و کشەدەری، ئەم پڕۆژانە لەچوارچێوەی دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەزوورە و زۆربەیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ دروستکروان و هەندێکیشیان چەند مانگێکی پێچووە".
یەکێکی دیکە لەئامارەکانی تەندروستی شارەزوور:"سەردانیکردن بۆ نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکەکانە کە ٦۷۰٫٥٦۳هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانه و مەڵبەند و بنکەکانیان کردووە، لەوانە ۳۱٫۳۲۱ کەسیان ئاوارەی عێڕاقی بوون و ۲٫۲۰٦کەسیان ئاوارەی دەرەوەبوون، لەو ژمارە ۱۳٫۲۱۰هەزار کەسیان داخڵی نەخۆشخانەکان بوون".
هەروەها ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە دەرەوەی نەخۆشخانە و دەرەوەی نەخۆشخانەکان لەدایک بوون:" بریتین لە ۳۲٫۳٦هەزار منداڵ لەدایک بون، لەوانەش ۳٫۱۰۰هەزار منداڵیان لە ناو نەخۆشخانەکان لەدایک بووە و ۱۳٦ منداڵیش لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان لە دایک بووە".
ئەو منداڵانانەی لەناو نەخۆشخانەکان لەدایک بون:" ۱٫٥٦۷ منداڵیان لە ڕەگەزی نێر بوون و ۱٫٥۳۳ منداڵیش لە ڕەگەزی مێ بوون، ئەو منداڵانەی لەڕەگەزی نێرن ۱٦۷ منداڵیان ئاوارەی عێڕاقین و ۳٥ـیشیان ئاوارەی دەرەوەن".
هەر بەپێی ئامارەکە:" ۱۷٦ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە".