29/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سبەینێ نەوتی هاوڵاتیانی هەڵەبجە دابەش دەکرێت
قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا و هەر هاوڵاتییەک و بەرمیلی خۆی لەبەردەرگای ماڵەکەیدا ئامادە بکات".
ئەرکان حەسەن قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:" ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای هەڵەبجە دەکەینەوە کە سبەینێ چوارشەممە بەرواری ۳۰-۱۲-۲۰۱٥ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا".
وتیشی:" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە هه‌ر ماڵه و له‌به‌رده‌م ده‌رگای خۆی به‌رمیل ئاماده بكات بۆ وه‌رگرتنی بەشە نەوتی خۆیی".
قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە ئاشکرایشی دەکات:" ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێن و هیوادارین ئێوه‌ی به‌ڕێزیش له هیچ گه‌ڕه‌كێك به‌رمیل ڕیز نه‌كه‌ن و كۆی نه‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ته‌نكه‌ره‌كان ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێن و كارئاسانیتان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ژ.ک