رۆژی چه‌مچه‌ماڵ دیاریكرا
28/12/2015 نوسەر: bzavpress

رۆژی چه‌مچه‌ماڵ دیاریكرا

پاش وتو وێژێكی چر و پڕ ئه‌مرۆ دو شه‌ممه‌  28 ی كانونی یه‌كه‌می 2015 له‌ هۆڵی قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ  له‌لایه‌ن شاره‌زایان و مامۆستایانی مێژو و رۆشنبیرانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ رۆژی 4ی5ی هه‌مو ساڵێك به‌رۆژی چه‌مچه‌ماڵ دیاری كرا .
پاشان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنه‌وانیدا ئامانج محمد كه‌ساس قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه‌ له‌رۆژی چه‌مچه‌ماڵدا به‌چالاكی جۆراو جۆر زیاتر بره‌و به‌و  یاده‌ ده‌ده‌ین .