لە خورماڵ خۆپیشاندان دژی بێ کارەبایی دەستی پێکرد
28/12/2015 نوسەر: bzavpress

لە خورماڵ خۆپیشاندان دژی بێ کارەبایی دەستی پێکرد


ھاوڵاتیانی ناحیەی خورماڵ لەبەرامبەر کەمی کارەبای نیشتمانی، خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانیشەوە بڵاوەیان پێدەکرێت.

 ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٨ی کانونی یەکەم، لەدژی کەمیی کارەبای نیشتمانی، ژمارەیەک ھاوڵاتی لە ناحیەی خورماڵ-ی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە، خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان ئەنجدامدا.

یەکێک لە بەشداربوانی  خوپیشاندانەکە، بە  بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: لە شەوو ڕۆژێکدا تەنھا (١٠) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی ھەیە.

لە خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران لەڕێگەی سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبیلەوە، ئاگریان کردەوە، دوای ماوەیەکیش ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە، بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.

ژ.کـ