28/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مێرد منداڵێک لە سلێمانی خۆی دەکوژێت
مێردمنداڵێك لە گەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەناو ماڵی خۆیان خۆی دەخنكێنێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی كانونی یەكەم مێردمنداڵێكی تەمەن 16 ساڵ لە گەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی لە ماڵی خۆیان ، خۆی خنكاندووە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە،بەڵام هۆكاری ڕوداوەكە نادیارە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیس: مێردمنداڵەكە ناوی (م،س) و لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٩یە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكەش دەستی پێكردووە بۆ زانینی هۆكاری ڕووداوەكە.
ژ.ک