بزوتنەوەى ئیسلامى لەگەڵ ڕاپرسیە بۆ سەربەخۆیی
27/12/2015 نوسەر: bzavpress

بزوتنەوەى ئیسلامى لەگەڵ ڕاپرسیە بۆ سەربەخۆیی


ئەندامێکى پێشوى مەکتەبى سیاسیى بزوتنەوەى ئیسلامى  ڕاى دەگەێنێت بزوتنەوە لە گەڵ ئەوە یە ڕاپرسیى بکرێت بۆ سەربەخۆى لە کوردستان و جیا بونەوە لەعێراق.

ئەحمد وەرتى ئەندامى پێشووى مەکتەبى سیاسیى بزوتنەوەى ئیسلامى تایبەت بە بزاڤ پرێسی وت: ئێمە وەک بزووتنەوەى ئیسلامى پێشوازى لە هەمو مۆقیفێک ئەکەین کە کوردستان بەرە و سەربەخۆى بەرێت بەڵام لە ئێستادا ناو ماڵى کوردى یەک نیە بۆ یە پێویستە ناو ماڵى خۆمان یەک بخەینەوە جا ریفراندۆم بکەین.

وەرتێ وتیشی: دواى بڕیارى ڕیفراندۆم بریارى گەورەتر ئە بێت بدەین ئەویش سەر بەخۆى کوردستانە بۆ یە زۆر پێویستە  بەیەگکرتوى یەک هەڵوێستى ئەوێت جونکە ئەم بڕیارە دووژمنى بۆ دروست ئەبێت.

ئاماژەى بۆ ئەوە کرد: کە کاتى ئەوە هاتوە کە بۆ ڕاى گەلەکەمان بگەرێنەوە ریفراندۆم بکەین بەلام ئامادەکاریشى پێویستە.

لە ساڵى دووهەزارو پێنچ لە کاتى بەرێوە جونى هەڵبژاردنە کانى عێراق ڕیفراندۆمێکش کرا بۆ جیابونەوە لە عێراق لە %٩٨ هاو لاتیانى کوردستان بە بەڵى دەنگیان بۆ دا.

ژ.ک