27/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاپه‌رینی شاره‌زوور بووه پاڵه‌وانی خولی شەهید سیروان و شەهید بەختیار
ئه‌مڕۆ ٢٧-١٢-٢٠١٥ یاری کۆتایی خولی (شەهید سیروان و شەهید بەختیار) له یاریگای شەهید مولازم والی له‌ناحیەی سیروان کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بەرێوە چوو لەنێوان هه‌ر دوو تیپی وه‌رزشی شارەزووردا
تیپی وه‌رزشی ڕاپەڕینی شارەزوور - تیپی وه‌رزشی شەبابی شارەزوور
دوای 90 خوله‌كه یاری كردن هه‌ردوو تیپ توانیان تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان به خاوێنی بهێڵنه‌وه یاریه‌كه به بئ گۆڵ كۆتای هات دواتر په‌نا برایه به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕاپه‌رینی شاره‌زوور توانی (3 به 1) له تیپی وه‌رزشی شه‌بابی هاوشاری بباته‌وه.
ئه‌م خوله‌یه (16) تیپی میللی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی تێدا به‌شداربوون به‌سه‌رپه‌رشتی تیپی وه‌رزشی كوردستانی زانكۆی سیروان به‌ڕێوه‌چووه.