بەڕێوبەرایەتی ئاوی ھەڵەبجە هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو تۆڕە نوێ یەی کە پاک دەکرێتەوە داوا دەکات کەس بۆ هیچ مەبەستێک بەکاری نەهێنن چونکه ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستییان.
بەڕێوبەرایەتی ئاوی ھەڵەبجە لەپەیجی تایبەتی بەڕێوبەرایەتیەکەیان ئاگادارییەکیان بڵاوکردوەتەوە بۆ ھاوڵاتیانی ھەڵەبجە و تیایدا داوا لەدانیشتوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکات کە ئەو تۆڕە نوێیە پاک دەکەنەوە کە لە لایەن کۆمپانیای (سانگ یونگ) جێ بەجێ کراوە داوادەکات کەس بۆ ھیچ مەبەستێک بەکاری نەھێنێت لە بەر ئەوەی کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر تەندروستیتان دەبێت.
ئاگادارییەکەی بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە:
بۆ سەرجەم دانیشتوانی ھەلەبجەی شەھید سەبارەت بەو تۆڕە ئاوە نوێیەی کە بۆ شارەکەمان جێ بەجێ دەکرێت لە لایەن کۆمپانیای (سانگ یونگە) وە لە ئێستادا کاری شۆردنی بۆریەکانی بۆ دەکرێت لەبەر ئەوە بڕێکی زۆر کلۆری تێ دەکرێت بە مەبەستی پاککردنەوەی ناوپۆشی بۆرییەکان, بۆیە داوا لە ھاوڵاتیانی شاری ھەڵەبجە دەکەین ئەو ئاوە بۆ ھیچ مەبەستێک بە کار نەھێن لە بەر ئەوەی کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر تەندروستیتان دەبێت.
لە گەڵ رێزدا..
ژ.ک