26/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی کەرکوک دیاری دەکرێت
بڕیارە لە کۆبوونەوەى داهاتووى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، عەمید خەتاب عومەر لە جێگەى لیوا جەمال تاهیر وەک بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى کەرکوک دەستنیشان بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان،گۆڕانکارییەکان لەسەر داواى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بووە و بڕیارە عەمید سەرحەد قادریش بکرێتە بەڕێوەبەرى پۆلیسى ئامادە و عەمید شێرزاد مۆفەری بۆ شوێنى بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەکان دیاریکراوە.
پێشتر وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڕیاریدا بوو بە لابردنى بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى کەرکوک، بەڵام لەلایەن ئیدارەى کەرکوکەوە ڕەتکرایەوە و بەوهۆیەوە مووچەى پۆلیسى کەرکوک لەلایەن حکومەتى ناوەندەوە ڕاگیرا.
جێی ئاماژەیە لەماوەى ڕابردوودا پارێزگارى کەرکوک سەردانى بەغداى کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا ڕێککەوتوون لەسەر گۆڕینى پۆستە ئەمنییەکانى کەرکوک.
ژ.ک