26/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆمپانیایەکی ڕووسی یەکەم بیری نەوت لە هەڵەبجە لێدەدات
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گازیرۆم نێکستی ڕووسی ڕایگەیاند لە ساڵی داهاتوودا یەکەم بیری نەوت لە شاری هەڵەبجە لێدەدەن.
میکایل خۆلۆدۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بە گۆڤاریێکی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: کۆمپانیاکەیان لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا کە دەستی بە کارکردن کردووە لە کێڵگەی نەوتی سەرقەڵا لە گەرمیان و توانیویەتی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.
هەروەها باسی لەوەشکردووە کۆمپانیاکە پلانی هەیە کێڵگەیەکی نەوتی دیکە لە ناوچەکە بدۆزێتەوە.
کۆمپانیاکە پلانی هەیە لە ساڵی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ بیری زیاتری تایبەت بە دەرهێنانی نەوت لە هەڵەبجە لێبدات، هەروەها چاوەڕوانیش دەکرێت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە پاڵاوگەی سەرقەڵادا زیادبکات.
کۆمپانیای گازپرۆم لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە لە عێراق کاردەکات و بۆ یەکەم جار لە پارێزگای واست دەستی بە کارەکانی کردووە.
ژ.ک