25/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌رچوویه‌كی په‌یمانگا به موچه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن دینار داده‌مه‌زرێت ؟؟؟
وەزیری کارەبا دەرچوویەکی پەیمانگای بە بڕی زیاتر لە دوو ملیۆن دینار دامەزراندووە .
بە پێی نوسراوێک کە وێنه‌یه‌كی ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه ، ده‌رده‌كه‌وێت كه د. صلاح ا‌لدین بابه‌كر وه‌زیری كاره‌با له‌سه‌ر پشكی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان دەرچوویەکی پەیمانگای دامه‌زراندووه بە بڕی زیاتر لە دوو ملیۆن دینار .
بەگوێرەی نوسراوه‌كه ، تێیدا هاتووە " پاڵپشت بەنوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە ٧٦٢٢، لەڕۆژی ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٥، بڕیارماندا بەدامەزراندنی ..... دەرچووی پەیمانگەی تەکنەلۆژیا/ بەشی کارەبا، بەناونیشانی (ب. تەکنیکی پێشکەوتوو) بەشێوەی گرێبەست بە موچەی مانگانەی (دوو ملیۆن و سێ سەدو ھەشت ھەزارو سەدو پەنجا دینار) لە بەرواری دەستبەکاربوونییەوە" له‌م نوسراوه‌شدا کە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، بە واژۆی سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبای ھەرێم دەرچووە .
ج.هـ