سەیدسادق:گەنجێک بە دەڕنەفیز دەکوژرێت
25/12/2015 نوسەر: bzavpress

سەیدسادق:گەنجێک بە دەڕنەفیز دەکوژرێت


شەوی ڕابردوو ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە قەزای سەیدسادق گەنجێکی ١٦ ساڵ لە پارکێکدا کوژرا و تا ئێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە.

حەکیم عەزیز، بەڕێوەبەری پۆلیسی سەیدسادق بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: ئەمشەو گەنجێکی ١٦ ساڵ بە دەڕنەفیز کوژراوە لە یەکێک لە پارکەکانی قەزای سەید سادق.

ئاشکرایشی کرد: دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە دەستگیرکراون و  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوە  کراوەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە و تەرمی گەنجەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شاری سلێمانی کراوە.

ژ.ک