شەوی ڕابردوو لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەلەبجە منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان دەستكاری تەقەمەنییەكی كۆن دەكات و پێیدا دەتەقێتەوە و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
نەقیب بارزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: لە ناحیەی سیروان لە كەلاوەیەكدا مێرد منداڵێكی نۆ ساڵان بە ناوی (میران كامیل عەبدوڵا) دەستكاری تەقەمەنی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجی گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایشیکرد: لە ئێستادا نازانن جۆری تەقەمەنییەكە چی بووە و لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام دەدەن.
ژ.ک