ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ  لەسەر کوشتاری کوردان لەتورکیا  ھاتە دەنگ
24/12/2015 نوسەر: bzavpress

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لەسەر کوشتاری کوردان لەتورکیا ھاتە دەنگ

ئامادە کردنی: د.ناجح گوڵپی

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (ھیومان رایتس وۆتچ  human Right watch  ) لەسەر کوشتارو ڕەفتارە دژە مرۆڤانەکانی  دەولەتی تورک ھاتە دەنگ.
لەراپۆرتێکدا ئەمرۆ  ٢٢/١٢/٢٠١٥  بلاو کراوەتەوە  لە پێگەی فەرمی ڕێکخراوەکە بەناونێشانی (ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوان لە کردارە ئەمنیەکاندا، لەنیوان سەدان کوژراودا  بە دەیان مەدەنی تێدایە     .......دەڵێ:
ئێمە لە  مانگی تەمووزی ٢٠١٥ بەردەوام چاودێری ھەلو مەرج و گۆرانکاریەکانی ناوچە کوردیەکان دەکەین لەتورکیا.
 ڕیکخراوی چاودێری مافی مرڤ  تاکیدی کردوە لە سێ جاری قەدغەکردنی ھاتوو چۆ لەمانگی  سێپتەمبەرو  نۆڤەمبەر،،کە سەپێنرا بەسەر شاری جزیرەو  ناوچەی سوری ئامەد و چەند شوێنێکی تردا ،،پاش ئەوەی جەندین جار  پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ کەسوکاری  قوربانیان  کەوتیەن گفتوگۆ دەرکەوت کە زیاتر لە ١٠٠  سەد کەسیمەدەنی کو ژراون لەوانە  ژن و منال و پیر ،لەنزیکەوە لەگەڵ  کەسوکاری ١٥ لە قوربانیان قسەمان کردوە، ئەمەش لەدوای بلاوە پێ کردنی ھیزی سەربازی زۆر لە  شارە کوردیەکاندا، سەپاندنی قەدەغە کردنی ھاتو چۆ،  تۆپبارانی کوێرانەی ماڵی خەڵک ،بڕینی ئاو کارەبا  لەوشارانە،چارەسەر نەکردنی بریندارانی  توندو تیژیەکان، برسی کردنی خەڵک و  سوتان و کاولکردنی ماڵو حاڵیان و ئاوارەبونی خەڵک  لە ترسی جەنگ و کوشتار.
ئەم حالەتانە  کە ڕویان داوە پێشێلکاریەکی زەقی مافی مرۆڤە ،کە ڕیکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ نابێت لێان بێ دەنگ بێت و تاوانکارانیش  دەبێت رو بەروی دادگا بکرێنەوە.
لەکاتیکدا  تورکیا ئەندامە لە پەیماننامەی  مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR ) و پەیمانی نێودەولەتی تایبەت بە مافی مەدەنی و سیاسی
(ICCPR  ) ،ئەم پەیمانە  دەلێ پیوستە سەلامەتی گیان و  ئاسایشی مرۆڤ پاریزراو بێت، بۆیە دابین کردنی چارەسەری پزیشکی یەکێکە لە ئیلتزامەکانی ئەم پەیمانە  و پیوستە تورکیا جارەسەر دابین بکات بۆ کەسانی برینداری توندو تیژیەکان.
مێژووی تورکیا  پڕیەتی لەم پێشێکرایانە  بۆیە لەلایەن داداگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە جەندینجار تاوانبار کراوە،
ڕێکخراوەکە  تاکید کردوە کە پیوستە  تورکیا  کۆنترۆڵی ھێزەکانی بکات و دور کەونەوە لە کوشتنی خەڵک  و پێشێلی مافی مرۆڤ لە شارە کوردیەکاندا، بەجەشنێک بینراوە کە  پۆلیسی تورکی جیاوزای ناکات لە نیوان خەڵکی  مەدنی  بێ چەک  و  چەکدارنی گەنجی شۆڕشگێری کوردەکان. 
وە داوادەکات ھەرچی زوە  گەمارۆی سەرشارەکان ھەڵ بگرێت . 
راپۆرتکە  زۆر بەدورودریژی باس لە پێشێلکاریەکانی دەولەتی تورک دەکات و چەندین جاوپێکەوتنی مەیدانی لەگەڵ خەڵکی مەدەنی ناو شارەکان ئەنجام دراوە.
لەدوای ھەرەس ھێنانی گفتوگۆی ئاشتی لەنیوان دەولەتی تورک  و کوردەکاندا ،گرژی و ئاڵۆزی لەدوای ھەڵبژاردنەکانی ھاوینە دەستی پێ کردوە  لەئستادا زۆر گەرم وگوڕتر بوون ،لەچەندین شاری کوردی گرژی و ئاڵۆزی و جەنگ دەستی پێکردوەو دەولەتی تورکیش بە ھەزارن سەربازو  تانکو فرۆکەی جەنگی  ھەوڵی سەرکوتیان ئەدات.