29/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا به‌ختیار به محه‌مه‌د حه‌كیم ده‌ڵێت بێ ئاگا
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌توندی وه‌ڵامی وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌داته‌وه.
لهروونكردنهوهیهكدا نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دایه‌وه كه به‌رامبه‌ر وتارێكی مه‌لا به‌ختیار له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی دابووی.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
دوای دوو هەفتە لەبڵاوبوونەوەی سەروتاری (سەلەفییەكان و رۆژئاوای كوردستان، میسر و ئیسلامگەراكان)، لەژمارە(433)ی رۆژنامەی چاو‌دێر، كە لەڕۆژی (19/8/2013)دا بڵاوكراوەتەوەو لەنوسینی هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)ە، هەندێك كەس و لایەن، لەئێستاداو بەمەبەست، بێ وردبوونەوە لەناوەرۆكی سەروتارەكە، لێدوان دەدەن.
وەك نوسینگەی رۆژنامەوانی هەڤاڵ مەلا بەختیار و بەم رونكردنەوەیە، بەپێویستی دەزانین، بۆ بەڕێز محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی و هەموو بەڕێزانەشی وەك ئەو، بێ ئاگا لەهەڵوێستی هەڤاڵ مەلا بەختیار و تێنەگەیشتوو، لەناوەڕۆكی سەروتارەكە، رایبگەیەنین، كە:
1-لێدوان و قسەكردن، لەبارەی ئەو سەروتارە، بەتایبەت لەئێستاداو دوای دووهەفتە لەبڵاوبوونەوەی، جگە لەمەبەستی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، ناچێتە هیچ خانەیەكی ترەوە.
2-دیارە بەڕێز محەمەد حەكیم-ی وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی، بێ ئاگا لەهەڵوێستەكانی هەڤاڵ مەلا بەختیار، ئەو لێدوانەی داوە، ئەگەرنا، هەڤاڵ مەلا بەختیار زۆر بەڕوونی و بەئاشكرا، بەتایبەت لەدوا هەڵوێستیداو لەچاوپێكەوتنێكی كەناڵی (NRT)دا، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە نە لەگەڵ گرتنی محەمەد مورسی-یەو نە لەگەڵ كوشتن و لێدانی خەڵكیشدایە و بەدەقیش رایگەیاند (نەك هەر لەگەڵ وتوێژم، بەڵكو پێمخۆشە محەمەد مورسی سەرۆكی پێشوی میسر-یش ئازاد بكرێت، چونكە لەگەڵ زیندانیكردن و سەركوتكردندا نیم).
سكرتێری
رۆژنامەوانی مەلا بەختیار