24/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
م.كه‌مال هه‌ورامی ، شاعیر و ڕۆشنبیری دیاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان كۆچی دوایی كرد
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2015/12/24 كه‌مال حاجی حسێن خه‌رپانه‌یی ناسراو به (مامۆستا كه‌مال هه‌ورامی) شاعیر و ڕۆشنبیری دیاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی غه‌ریبان له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌خاك سپێردرا .
كه‌مال حاجی حسین ناسراو به (مامۆستا كه‌مال هه‌ورامی) له‌ساڵی 1961 له گوندی خه‌رپانی هه‌ورامان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ له‌دایك بووه هه‌ر به منداڵییه‌وه بیری شۆڕشگێڕی و خه‌باتی دژی زوڵم و زۆری حكومه‌تی به‌عپ له ناخی دا ههڵقولاَوه ، قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی به سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه و هه‌ر له منداڵیشه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ شاعیری و خۆ ڕۆشنبیر كردن په‌روه‌رده كردوه ، له‌ساڵی 1984 له‌گه‌ڵ رووناك فه‌ره‌ج هاوسه‌رگیری كردوه و پێكه‌وه چونه‌ته شاخ و و پێشمه‌رگایه‌تیان كردووه له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ڕژێمی بهعصی ڕوخاو توشی لێپێچینه‌وه و سزا دراوه و له یه‌كێ: له سزاكانی سزای بیست ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه ، چه‌ندین پله و پۆستی وه‌رگرتوه و له دیارترینیان پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه بووه و توانیویه‌تی چه‌ندان گه‌نج له‌و ڕێگه‌یه‌دا رۆِشنبیر بكات و هه‌ر ده‌م خه‌ریكی كۆڕ و سیمیناری شیعری و ڕوناكبیری بووه . مامۆستا كه‌مال خاوه‌نی كوڕ و كچێكه به ناوه‌كانی (كورده و رێژوان) .
له دواساته‌كانی ته‌مه‌نی دا ژیانی گوندی هه‌ڵبژارد و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له گونده‌كه‌ی خۆیان (خه‌پانی) ده‌ژین و كه‌بابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان دامه‌زراندووه و خاتوو ڕوناكی هاوسه‌ری سه‌رپه‌رشتی ده‌كات .
یه‌كێك له هۆنراوه‌كانی مامۆستا كه‌مال هه‌ورامی:
وه‌ره بـــابچین بۆ مــاڵی بـــاران
بـــۆ ژوری شــــنهبای بـاران
ســـهرێك بـده‌ین پێدهشـــتی بـوكی بــهفر
لهوێشـــهوه بۆلای نیـو پانتــای ئاسـودهی گوله نیرگز خان
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بنێـریـن بۆمــانگ و
ســـڵاوێك له گـــوڵ هه‌تــــاو بــكهین
له ژێــر ئـاســمانی مرۆڤایـهتیمانهوه
ویـژدان بكهینــه داد وه‌ری ئـاكارمان