24/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
له شاره‌كانی رۆژههلاَتی كوردستان پشتگیری له به‌رخودانی كوردانی باكور ده‌كرێت
له زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژههلاَتی كوردستان خه‌ڵكی ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ به‌رخودانی كوردانی باكور دووپات كرده‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له زۆربه‌ی شاره‌كانی باكوری كوردستان هه‌ستا به كوشتن و پشێوی و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ، ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژههلاَتی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕێكخرا بۆ پشتگیری كردن له به‌رخودانی كوردانی باكوور . وه تا دێت ژماره‌ی به‌شدار بووانی كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان ڕوو له زیاد بوون ده‌كات و له زۆربه‌ی شاره‌كان به تایبه‌ت شاره گهورهانی وه‌ك سنه كۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت و ووتاری ناڕه‌زایه‌تی ده‌خوێنرێته‌وه دژی ئه‌و كوشتار و توندڕه‌ویانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به كوردانی باكور ئه‌نجامی ده‌دات .