23/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاپه‌رینی شاره‌زوور بووه پاڵه‌وانی خولی ده‌روازه و زانكۆ
ئه‌مرۆ به‌رواری 12/23/2015 خولی ده‌روازه و زانكۆ له ناحیه‌ی سیروان كۆتایی هات و له كۆتا یاری خوله‌كه‌دا تیپی وه‌رزشی ڕاپه‌رینی شاره‌زوور به‌رامبه‌ر تیپی وه‌رزشی كانی ساردی ده‌ربه‌ندیخان یاری كۆتاییان ئه‌نجامداو دوای 90 خوله‌كه یاری كردن هه‌ردوو تیپ توانیان تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان به خاوێنی بهێڵنه‌وه یاریه‌كه به بئ گۆڵ كۆتای هات دواتر په‌نا برایه به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕاپه‌رینی شاره‌زوور توانی (4 به 2) له تیپی وه‌رزشی كانی ساردی ده‌ربه‌ندیخان بباته‌وه .
به‌م بردنه‌وه‌ش تیپی وه‌رزشی ڕاپه‌رینی شاره‌زوور توانی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوی دا ببێته پاڵه‌وانی خولێكی پله یه‌ك .
ئه‌م خوله‌یه (44) تیپی میللی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی تێدا به‌شداربوون به‌سه‌رپه‌رشتی تیپی وه‌رزشی ده‌روازه و تیپی وه‌رزشی زانكۆی سیروان به‌ڕێوه‌چووه.