باران بارین دەست پێدەکاتەوە
21/12/2015 نوسەر: bzavpress

باران بارین دەست پێدەکاتەوە


ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ عیراق، پێشبینی‌ كرد، له‌ رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوودا باران ببارێت. 


به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كی‌ ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ عیراق، كه‌شوهه‌وای‌ سبه‌ی‌ سێ‌ شه‌ممه‌، له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ عیراق ساماڵ ده‌بێت جگه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌كه‌ كه‌ تێیاندا چه‌ند په‌ڵه‌ هه‌ورێك به‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌بینرێن.

كه‌شوهه‌وا له‌ رۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ی‌ داهاتوودا له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوورو ناوه‌ڕاست،  ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی‌ چه‌ند په‌ڵه‌ هه‌ورێكی‌ په‌رتوبڵاو، له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوور نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێك جاریش پروشه‌ باران ده‌بارێت و به‌ شه‌ویش هه‌وره‌ بروسكه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، پله‌ی‌ گه‌رماش هاوشێوه‌ی‌ رۆژی‌ پێشوو ده‌بێت. 

وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌دا له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوور و ناوه‌ڕاستی‌ عیراق ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی‌ چه‌ند په‌ڵه‌ هه‌ورێكی‌ په‌رتوبڵاو، له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوریش هه‌ور ده‌بێت كه‌ هاوشان نمه‌ بارانێكی‌ سوكی‌ له‌گه‌ڵ ده‌بێت، پله‌ی‌ گه‌رماش هاوشێوه‌ی‌ رۆژی‌ پێشوو ده‌بێت. 

بۆ رۆژی‌ هه‌ینی‌، له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ عیراقدا هاتووه‌: "له‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌كانی‌ عیراق ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی‌ چه‌ند په‌ڵه‌هه‌ورێك، پله‌ی‌ گه‌رماش له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوور و ناوه‌ڕاست له‌یه‌كتر نزیك ده‌بێت، به‌ڵام له‌ باشوور به‌راورد به‌ رۆژی‌ پێشتر كه‌مێك به‌رز ده‌بێت.