18/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی خوێندکار لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا
خوێندکار: ئەو جیلە بەهرەمەندەیە کە هەموو ژیانی بە هەوڵدانی زانستی دەباتە سەر بۆ ئەوەی بە ئاوات و مەرامەکانی خۆی بگات کە ئەویش بوونی پاشەڕۆژێکی باشە لە ژیاندا ,لە هەمانیکاتیشدا خزمەتکردنی کوردوستانەکەی کردوتە یەکەم هەدەفی خۆی بەزانست و زانیارەکەی ،بەڵام هەموو هەدەف و ئامانجێک لە ژیاندا پێویستی بە قوربانیدان هەیە وەهەر سەرکەوتنێکیش لە ژیاندا بەبێ گرفت وبەربەست نیە دەبێ هەوڵ و کۆششێکی زۆری بۆ بدرێت تاوەک ئەو گرفت و بەربەستانە تێبشکێنرێت و تێپەڕنێت پرۆسەی خوێندنیش لە کوردستاندا بەبێ بەش نیە لەو گرفت و بەربەستانە کە هۆکارن بۆ دابەزینی ئاستی خوێندکار ، بەبۆچوونی بەنــدە سێ لایەنی لێ بەر پرسیارە کە ئەوانیش (خودی خوێندکار، دایک و باوک ، وەزارەتی پەروەردە)
لایەنی یەکەم :کە خوێندکارە بەشێکی زۆری گرفتەکان لە ئەستۆیدایە کە ئەویش هەوڵنەدانە بە شێوەیەکی زانیستیانە و بەرنامە داڕێژاو بۆ ئامادەکردنی ئەرک و چالاکیەکانی قوتابخانە هەروەها نەبونی ئامانج لە نێو خوێندکارانی کوردا ئەو حەز و ئامانجەشی کەلە تەمەنی منداڵیدا دەیڵێت و حەزی لێ دەکات تەنها هۆکاری پلە کۆمەڵاێەتیەکەتی یا بووونی بڕە پارەیەکی زۆرە لەو پیشەیەدا که ئامانجێتی، هۆکارێکی کە بوونی بە لێشاو هاتنە ناوەی تەکنەلۆژیایە بەهەموو جۆرەکانیەوە بەشێوەیەکی ئەوەندە کاریگەر خوێندکارانی موعتاد و سەرقاڵ کردوە کە ئاگایان لە خوێندنەکەیان نەماوە، هەروەهاش پشت بەستنی قوتابیان بەهەندێک خاڵی لاوازی دەرچون له تاقی کردنەوەکاندا ئەمەش وا لە قوتابی دەکات خۆی باش ئامادە نەکات بۆ تاقی کردنەوە و پشتی بە قۆپیکردن بەستوە ، قۆپیــش بەهەموو جۆرو فر وفێڵ و شێوازەکانیەوە کەوا لە قوتابی دەکات هەمیشە بیر لە چۆنیەتی کردن و دەرهێنان و ئامادەکردنی قۆپی بکاتەوە بەمەش کاتی هەوڵدانی خۆی دەکوژێت و هیچ سەعیەک ناکات و ئەوەندە بیر لە بەرکارهێنانی قۆپی دەکاتەوە ئەوەندە هەوڵی بدابایە بێگومان سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا .گرفتێکی تر کەوای لەقوتابیان کردوە ئاستی عیلمیان دابەزێت بوونی خۆشەویستیە لە نێو کوران و کچانی خوێندکار کەلە خوێندنگە و دەرەوەی خوێندنگە ئەنجامی دەدەن ، وشەی خۆشەویستی بەلای زۆر کەسەوە وشەیەکی پیرۆزە بەڵام هەر خودی ئەو کەسانە ئەو وشەیە دەشەوێنن و قێزوونی دەکەن خۆشەویستی گەر بێــــــتوو بەمانا فراوانێـــکەی ئاماژەی پێ بدەین و پێناسەی بۆ بکەین و بیناسێنیین وەک خۆی ئەو کات ئێمەش بەجوان و پیرۆزی دادەنێنین و دەڵێن( خۆشەویستی بریتی یە لە حەزکردنی دەڕوون بە هەمـــوو شتێکی چێژبەخش) بەڵام ئەو کەسانەی کە قێزونی دەکەن دێن ئەو وشەیە بەو هەموو مانا فراوانیەوە کە هەیەتی تەسکی دەکەنەوە لە نێوان خۆشەویستی دوو ڕەگەزی جیاوازدا بۆیە لەم کاتەدا پێناسەکەی ڕاستەوخۆ دەگۆرێت و بریتی دەبێت لە ( گەڕان بە دوای ئەو نهێنییانەی کەبەر لە عاشق بوون پەی پێ نابڕێت )کوران و کچانی ئێمە توشی ئەم دەردە کۆمەڵایەتیە بوون و دەبن کاریگەری زۆر وخراپی دەبێت لە دابەزینی ئاستی زانستی و عیلمیان وە بێ ئاگایان دەکات لە خوێندنەکەیان و بەڕەو ئاقارێکی خراپیان دەبات جگە لە زیانی پەروەردەیی توشی زیانی ئاینی و کۆمەڵایەتی و ئابوریان دەکات هەڕوەها توشی نەخۆشیە دەڕوونیەکانش دەبن لە ئە نجامی کردنی خۆشەویستیدا .
لایەنی دووەم: ڕۆڵی دایک وباوک لە بەردەم گرفت و کێشەی ڕۆڵەکانیان هۆکارێکی کەی دابەزینی ئاستی خوێندکارانە ئەمیش بەجۆڕێک خۆی دەنوێنێ لە نێو گرفتەکانی قوتابیانـــــدا کە دایکان و باوکان ناتوانن هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەوگرفتی منداڵەکانیان بکەن لە خوێندنگەو ڵە ماڵەوەیاندا بەمەش گرفتی ئەو منداڵە (خوێندکارە )زیاد لە حەجمی خۆی گەورە دەبێت وە توشی شۆکی دەکات و کاریگەری خراپی لەسەر درووست دەکات بەمەش و بێ ئاگای دەکات لە خوێندن و وانەکانی دا ،هەروەها بەرجەستەنەکردنی هەموو پێداویستەکانی خوێندن لەلایەن دایک و باوکانەوە دیسانەوە بەمەش کاریگەری لەسەر خوێندکار دروست دەکات، هەروەها ئامۆژگاری نەکردن و هاننەدانی ڕۆڵەکانیان لە پرۆسەی خوێنددا پاشانیش سەردانی نەکردنی باوکان و دایکان بۆ ئیدارەی خوێندنگاکانیان تا بزانن ڕۆڵەکانیان لە چی ئاستێکی عیلمی و ئەدەبدان ئەمەش خۆی لە خۆیدا هۆکارێکی کەی دابەزینی ئاستی خوێنکارە. ئەرکێکی کەی دایکان و باوکان کە پشتگوێیان خستوە خۆی لە دروست کردنی بەرنامەی ژیان واتە رێکخستنی کاتەکان دەبینێتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بە جوانترین و باشترین شێوە هەوڵی زانستی خۆیان بدەن .
لایەنی سێیەم : بەشی هەرە گەورەی بەربەست و هۆکارەکان بەر وەزارەتی پەروەردە دەکەون کە بە شێوەێکی بەرچاو لە پرۆسەی خوێندندا دیارە هەر ڕۆژە و بە سیستەم و پلانێک بواری پەروەردە فەشەل پێ دێنن لە ڕاستیدا ئەو جۆرە سیستەمانە هەڕەمەکی و لە خۆراییە لە دانشتنێکی سەر مێزەوە هاتوەتە بوون بە هچ جۆرێک بە بەرنامە و ئەزمون نەهاتووەتە بوون، سیستەمی پەروەردە لە کوردستاندا بە سیاسی کراوە هەر لە دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەر کە حیزب ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە دانانیان و پاشانیش دانانی وەزیر بەبێ بوونی هچ شارەزایەک لە بەرێوەبردنی وەزارەتەکەیدا دەست بەکار دەبێت بۆیە ئەم شەخسە بە عەقڵ و بۆچوونی خۆی و حیزبەکەی گۆڕانکاری لە وەزارەت و سیستەمی پەروەردە دەکات و بەڕێوەی دەبات بۆ ماوەی چوار ساڵ دواتر گۆڕانکاری یەت بەسەر وەزیردا و شەخسێکی کە لە لایەن حیزبێکی کەوە بۆ ئەو پۆستە دیاری دەکرێت و دادەنرێت ئەم وەزیرەش هەر وەک وەزیرانی پێشوو بە میزاجی خۆی و حیزبەکەی گۆرانکاری لە وەزارەت و سیستەمی پەروەردە دەکات بۆیە وەزارەت و سیستەم بەردەوام لە گۆڕانکارێکی فەشەلپێنراودایە لە لایەن کەسانی نەزان و حیزبیەوە .سیستەمی پەروەردە لە کوردستاندا جێگیر نیە سات بە سات و ساڵ بە ساڵ دەگۆڕێنڕێنت بۆیە تا ئێستا نەمان توانیوە سیستەمێکی باش و نەگۆڕ دانێنین تا هەموو کات لەسەر ئەو سیستەمە بچین گەر سیستەم جێگر بوو لە وڵاتدا ئەو کات لای خوێندکار ئاشنا ئاشنا دەبێت و دەزانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکات ،شێوەیەکی دیکەی بە سیاسی کردنی پەروەردە جیاوازی کتێبی ئەلف و بێ ی کوردیە لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا ئەمەش زیانێکی گەورە بە قوتابی دەگەنێت کێشەی زمان و لێــکتێنەگەیشتنی بۆ دروست دەکات هەروەها ڕێگر دەبێت لە دروست بووونی زمانێکی ستاندەری کوردی. هۆکارێکی کەی دابەزینی ئاستی خوێندکاران کە وەزارەت لێ ی بەرپرسیارە ئەویش سەپاندنی سیستەمی سویدیە لە کوردستاندا بەڵام وەزارەت نازانێت یان خۆی لە گێلی دەدات کە ئاستی زیرەکی و تێ گەشتنی ڕۆڵەی کورد و هەل و مەرجی قوتابخانەکانی کوردستان لە چی وەزعێکدان کاتێک وەزارەت دەتوانێت ئەو سیستەمە جێ بە جێ بکات کە کۆمەڵگە و خوێندنگەش سویدی بێت نەک ئەفریقی کە کۆمەڵگا و خوێندنگە ئەفریقی بوو ئیتر چۆن سیستەمی سویدی پەیرەو دەکرێت. هەروەها نەبوونی مامۆستای پێوستی پسپۆر لە خوێندنگاکاندا مامۆستا زۆرە بەڵام مامۆستای بەهرەمەند و دڵسۆز و خاوەن ویژدان کەمە ،هەروەها نەبووونی خولی شیاو بۆ زیاتر پێ گەیاندنی مامۆستایان لە بوارەکانی خۆیاندا؛ پاشانیش کەمی قوتابخانەکان و نەبوونی پێداویستەکانی خوێندنگە و خوێندن هۆکارێکی وەزارەتە کە بوەتە ئاستەم لە دابەزینی ئاستی خوێندکارەکاندا .
ئەم سێ لایەنە کە بە کوردی و بە کورتی ئاماژەم پێ داوە هەر سیانیان بەشدارنن لە دابەزیی ئاستی زانستی و عیلمی قوتابیان و خوێندکاران هەر لایەنەو بە جۆر و پلــــــە و شێوازێک بەشدار و بەرپرسیارە لە دابەزینەکەیان ... جارێ ئەمە بەسە