بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو شاری هەولێر، بە هۆی كردنەوەی بازاڕێكەوە یاریی ئاگرین بەكار هێندراوە، بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە ڕەوشی ئەمنیی ئەو شارە زۆر ئارامە.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر گوتی، پۆلیسی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، بە هۆی كردنەوەی بازاڕی (شەرقولئەوسەت) لە نزیك بازاڕی نیشتمان، یاریی ئاگرین بەكار هێندراوە، بۆیە هیج كیشەیەك نییە و هەولێری پایتەخت لە ڕووی ئەمنییەوە زۆر ئارامە.