16/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نامه‌وێ دووربم
گه‌ر خـاكی غوربه‌ت , سه‌راپا گـوڵ بێ
هه‌ست ده‌كه‌م بۆ من , كـه ژانی دڵ بێ
گـه‌ر وه‌كــو بولبـول بـخـوێنم ئـاواز
هــه‌ر دهڵـیـَم : دوورم لـه یــارو هـاوڕاز
لـه مـاڵی ئـهغیـار پـڕ ئـهشـكـه دیده‌م
دوور له‌خاكی خۆم ده‌گریم بێ هاوده‌م
وه‌ك ئــه‌و بــاڵنـدهم بــاڵـی شــكـا بـێ
لــه نیـَو قـهفـهسـدا بـه كـوڵ گـریا بێ
خـه‌م و ئێش و ژان , ناڵین و حه‌سـره‌ت
فرمێسكـی ســوورو نامـۆیی و فیرقـهت
هـه‌مـووی لـه سـایه‌ی ژینی غـوربهتیـن
بۆ دڵ , بۆ ده‌روون , ده‌ردوو مه‌ینه‌تین
نــامـهوێ دووربـم له ســۆزی شمشاڵ
دووربـم لـه زێـدو لـه سـروهی شـهماڵ
پیـَم خـۆشـــه لێـره لــه نیـشــتمـانـم
بـــژیــم و بـمــرم لــه كــوردســتــانـم