16/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
د.عەلی قەرەداغی: داعش پلانی دوژمنانی ئیسلام جێبەجێدەكەن
پاش بەشداریكردنی دكتۆر عەلی قەرەداغی لە كۆربەندێكی ئابوری كە لە زانكۆی زەیتنونەی تونس ئامەدەی كردبوو، دكتۆر عەلی قەرەداغی لە چاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ سایتی تۆڕی هەواڵی (تونس أڵان)دا دەربارەی گۆڕانكاریەكانی تونس ووتی تونس ڕوی لە ئاڕاستەیەكی باش كرد، خوای گەورە لە شەڕو ئاژاوە پاراستی لە كاتێكدا كە زۆربەی ووڵاتان نەیانتوانی خۆی لێ بپارێزن، لە دوای پشتیوانی خوای گەورە، سیاسیەكانیشی داناو لێهاتووبون كە توانیان لەگەڵ یەكتردا سازان بكەن و ڕێك بكەون .
لە پرسیارێكیدا دەربارەی تاوانەكانی (داعش)دا ووتی : من پێم باشە نەڵێن (دەوڵەتی ئیسلامی) بەڵكو هەر بە (داعش) ناوی بەرن، چونكە ئەوانە نەڕێكخستنن و نە دەوڵەتی ئیسلامین و نە خزمەت بە ئیسلام دەكەن ،بەڵكو ئەوانە پلانی دوژمنانی ئیسلام جێبەجێدەكەن و وێنەیەكی ناشیرینیان بۆ ئیسلام دروستكردوە . ئەوانە سەركردایەتیەكەیان خەرق كراوە لە لایەن دەزگا جاسوسیە هەرێمایەتیەكان و نێو دەوڵەتیەكان، ئەویش لە پێناو دروست كردنی پشێویی و ئاڵۆزی كە ئەمەش خزمەت بە پڕۆژەی زایۆنیزم دەكات كە لەسەر بنەمای دابەش كردن و پارچە پارچە كردن كار دەكات، پڕۆژەیەكی تریشیان ئەوەیە ئەم ئاژاوایە درێژە بكێشێ هەتا لە ئەم ڕێگەیەوە ئامانجەكانی خۆیان بهێننەدی .