16/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ دیاریکردنی نوێنەری پۆل،لەیەکێک لەقوتابخانەکاندا داوا کراوە قوتابی دەبێت پارتی بێت نەک لایەنێکی دیکە
باوکی قوتابییەک لەیەکێک لە قووتابخانەکانی هەرێمی کوردستاندا دەڵێت کاتێک كچه‌كه‌م له قوتابخانه گه‌ڕایه‌وه وتی بابه جه‌ماعه‌تێك هاتبوونه پۆله‌كه‌مان و وتیان نوێنه‌ری پۆل هه‌ڵبژێرن كێ خۆی كاندید ده‌كات ؟ به‌ڵام ده‌بێ پارتی بێت، پاشان ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پۆل ناوی هه‌موو قوتابیه‌كان بنووسێت به ئینتیمای حیزبیشیانه‌وه، واته بنووسرێت ئه‌و قوتابیه سه‌ر به چ حیزبێكه.
ئەحمەد وەرتێ، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، هاوکات باوکی کچەکە، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: ئه‌رێ جه‌ماعه‌تی په‌روه‌رده ئه‌مه‌تان لێ دیاره!، ئه‌مڕۆ كچه‌كه‌م له قوتابخانه گه‌ڕایه‌وه وتی بابه جه‌ماعه‌تێك هاتبوونه پۆله‌كه‌مان و وتیان نوێنه‌ری پۆل هه‌ڵبژێرن كێ خۆی كاندید ده‌كات ؟ به‌ڵام ده‌بێ پارتی بێت! پاشان ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پۆل ناوی هه‌موو قوتابیه‌كان بنووسێت به ئینتیمای حیزبیشیانه‌وه، واته بنووسرێت ئه‌و قوتابیه سه‌ر به چ حیزبێكه.
ئەوەیشی نووسیوە: ئه‌رێ براده‌رانی په‌روه‌رده ئه‌مه‌تان لێ دیاره؟! چۆن به‌م ڕاشكاویه ده‌ست وه‌رده‌درێته ناو پڕۆسه‌ی خوێندن و به حیزبیكردنی قوتابخانه و خوێندنگاكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ؟ تاكه‌ی حیزبایه‌تی به‌م تۆخییه شۆڕ ده‌كرێته‌وه بۆ نێو دام و ده‌زگا نیشتیمانی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه؟!
بڵاوکراوەکەی ئەحمەد وەرتێ وەک خۆیی:
ئه‌رێ جه‌ماعه‌تی په‌روه‌رده ئه‌مه‌تان لێ دیاره ؟!
ئه‌مڕۆ كچه‌كه‌م له قوتابخانه گه‌ڕایه‌وه وتی بابه جه‌ماعه‌تێك هاتبوونه پۆله‌كه‌مان و وتیان نوێنه‌ری پۆل هه‌ڵبژێرن كێ خۆی كاندید ده‌كات ؟ به‌ڵام ده‌بێ پارتی بێت! پاشان ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پۆل ناوی هه‌موو قوتابیه‌كان بنووسێت به ئینتیمای حیزبیشیانه‌وه، واته بنووسرێت ئه‌و قوتابیه سه‌ر به چ حیزبێكه!
ئه‌رێ براده‌رانی په‌روه‌رده ئه‌مه‌تان لێ دیاره؟! چۆن به‌م راشكاویه ده‌ست وه‌رده‌درێته ناو پرۆسه‌ی خوێندن و به حیزبیكردنی قوتابخانه‌و خوێندنگاكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ؟ تاكه‌ی حیزبایه‌تی به‌م تۆخییه شۆڕ ده‌كرێته‌وه بۆ نێو دام و ده‌زگا نیشتیمانی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه؟!